Accessibility links

گەنجێکی کورد و پیاوێکی تورک لە ئێران لەسێدارە دەدرێن

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە لەسێدارەدانی دوو گەنجی ڕاگەیاند یەکێکیان زیندانییەکی سیاسی کوردە بە ناوی ناسر بەکرزادە ئەوی تریان کەسێکی تورکی پەیڕەوی ئاینی یارسانە، بە ناوی یەعقوب کەریمپوور کە هەردووکیان تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" خراوەتە پاڵیان.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەو دوو گەنجە لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارە دراون.

ناسر بەکرزادەی تەمەن 26 ساڵان خەڵکی ورمێیە کە بە تۆمەتی "سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. وەک ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن سزاکە لە پرۆسەیەکی خێرایی دادگاییدا کە تەنها دە ڕۆژی خایاندووە دراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی بەدەستهێنراوە.

بەکرزادە بۆ یەکەمجار لە مانگی حەوتی ساڵی 2023 لە ئۆرومیە دەستگیرکرا و دوای چەند هەفتەیەک ئازاد کرا و پاشان دەستگیر کرایەوە و دواتر لە هەشتی ساڵی 2024 لەلایەن دادگای شۆڕشی ئۆرومییە لە بە تۆمەتی گوایە "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

یاقوب کەریمپوور دەرچووی بەشی یاسای گشتیە خەڵکی شاری میاندوابە، پیاوێکی تورکی تەمەن 43 ساڵانە و پەیڕەوی ئایینی یارسانە، کە لە کاتی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل دەستگیرکرا. ناوبراو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕش لە ورمێ بە تۆمەتی " بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی" لە ڕێگەی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. هێزە ئاسایشییەکان سەبورا لۆتفی هاوسەریان دەستگیرکردبوو، تا فشاری بۆ ببەن دان بە تاواندا بنێت.

لە سەرەتای شەڕی ئەم دواییەشەوە، دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە گشتی 25 زیندانی لە سێدارە داوە کە ئەندامی گرووپەکانی دژ بە حکومەت بوون لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون، یان بە تۆمەتی "سیخوڕی" تۆمەتبار کراون.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر بە توندی ڕەخنەی لە کۆماری ئیسلامی گرتبوو سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران .

This item is part of
XS
SM
MD
LG