Accessibility links

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە زیندانی ئێراندا لە دۆخێکی ناجێگیردایە

نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2023، کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

دامەزراوەی نێرگس محەمەدی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت محەممەدی بە پەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زەنجان دوای "خراپبوونێکی کەم وێنەی تەندروستی."

دامەزراوەکە دەشڵێت محەمەدی دوو جار لە هۆش خۆی چووە و تووشی کێشەییەکی ڕژدی دڵ بووە.

سکرتێری لیژنەی نۆبڵی نەرویژی لە ڕۆژی پێنجشەممە نیگەرانی خۆی سەبارەت بە خراپتر بوونی دۆخی تەندروستی محەمەدی دەربڕی پاش ئەوەی لە زینداندا جەڵتەی دڵ لێی دابوو.

محەمەدی، کە لە ناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنیدایە، خەڵاتی نۆبڵی لە کاتێکدا وەرگرت کە بەهۆی چالاکییەکانی بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان و هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە لە ئێران لە زینداندا بوو.

پێشتر دامەزراوەی نێرگس محەمەدی ڕایگەیاندبوو کە سزایەکی نوێی 7 ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێندراوە. لیژنەی نۆبڵ لەو کاتەدا داوای کردبوو کە تاران بە زووترین کات ئازادی بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG