Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: پەیوەندیم لەگەڵ ترامپ باشە 

فرێدریش مێرتز راوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند سەرەڕای ناكۆكییەكانیان سەبارەت بە جەنگی ئێران، پەیوەندیی تاکە کەسی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، هێشتا باش ماوەتەوە.

بەڵام مێرتز دووپاتی کردەوە کە نیگەرانە لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی شەڕی ئێران لەسەر ئەڵمانیا و ئەوروپا.

کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی چوارشەممە مێرتز وتی "لە ڕوانگەی منەوە، پەیوەندیی تاکەکەسیم لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا باشە. من تەنیا لە سەرەتاوە لەسەر ئەو شەڕەی کە لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە بڕێک دوودڵ بووم. بۆیە ئەمەم ڕوونکردووەتەوە."
مێرتز گوتیشی "لە ئەڵمانیا و ئەوروپا ئێمە لە ئەنجامی ئەم جەنگە دەناڵێنین، وەک داخستنی تەنگەی هورمز. ئەمە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دابینکردنی وزە و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر ئابووریی وڵاتەکانمان."
مێرتز ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتن و بەرلین هێشتا لە گفتوگۆدان و پەیوەندییان بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک ترامپ لە ڕۆژی سێشەممەدا لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕەخنەی توندی لە مێرتز گرت و وتی کە راوێژکاری ئەڵمانیا پێی وایە "ئاساییە" ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و "نازانێت لەسەر چی قسە دەکات".
ترامپ، لەبەر دەستەوەستان بوونیان لە کێشەی تەنگەی هورمزدا، بە توندی ڕەخنەی لە هاوپەیمانانی ناتۆ گرتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG