Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت چەند چەکدارێکی تیرۆریستیان لە غەززە کردووەتە ئامانج

هێزەکانی سوپای بەرگریی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە غەززە، چەند چەکدارێکی تیرۆریستیان لەناو بردووە.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سوپای بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند تیرۆریستێکیان کردووەتە ئامانج کە سەرقاڵی دانانی پلانی تیرۆریستی بوون لە دژی هێزەکانیان.

هێزەکانی فەرماندەیی باشوور کە بەپێی ڕێککەوتنێک لە غەززە جێگیرکراون ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو تیرۆریستانەی کە پلان لە دژی هێزەکانمان دادەڕێژن و دەبنە جێگای مەترسی بۆیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG