Accessibility links

سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر شارۆچکەیەکی لوبنان دەکات

دوای درێژ کردنەوەی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەیەکی باشووری لوبنان دەکات.

سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی 24ی مانگی چوار، هۆشدارییەکی بۆ دانیشتوانی شارێکی باشووری لوبنان کە کەوتووەتە "زۆنی ئاسایشیی"یەوە، بڵاو کردووەتەوە و داوا لە دانیشتوان دەکات شارەکە لە شارەکە دەربچن.

ئیسرائیل لە هۆشدارییەکەیدا دەڵێت کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوام دەبن.

هەروەها ڕایشیگەیاندووە حزبوڵا لە شارۆچکەی دێر عامسەوە چالاکی دەکات و هێرشەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی "ئاسایشی" لە باشووری لوبنانە، کە مەبەستی پاراستنی باکووری ئیسرائیلە لە هێرشەکانی حزبوڵڵا.

ئەم جۆرە فەرمانانە پێشتریش لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەرکراون، کە دانیشتوانی ناوچە باشوورییەکان داوایان لێکراوە بەرەو باکووری ڕووباری لیتانی بڕۆن پێش ئەوەی هێرشەکان دەستپێبکەن.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئامانجی هێرشەکان ناوچە و دامەزراوە سەربازییەکانی حزبوڵڵایە. سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی سەر ئێکس هەروەها رایگەیاند کە هێزە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل، پاش نیوەڕۆی هەمان رۆژ، توانیویانە بەسەرکەوتوویی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) بکەنە ئامانج کە بەڕێوە بوو بەرەو ئامانجەکان لە ناو باکووری ئیسرائیل.

This item is part of
XS
SM
MD
LG