بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستێکی نوێدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایدەگەیەنێت لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن دژ بە "ڕژێمی تیرۆریستی ئێران و هێزەکانی".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەر لەم پۆستە دا بە ڕاشکاوی ڕەخنە لە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرێت لەبەر هاوکاریکردنی تورکیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و دەڵێت تورکیا هاووڵاتیانی کوردی خۆی دەکوژێت.
نەتانیاهۆ نووسیویەتی "ئیسرائیل لە ژێر سەرکردایەتی من بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن دژ بە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران و هێزەکانی، بە پێچەوانەی ئەردۆغان کە پەنایان پێ دەدات و بەردەوامە لە کوشتنی هاووڵاتیانی کوردی خۆی."