Accessibility links

دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عومان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆ لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە کۆدەبنەوە

جێگری وەزیرانی دەرەوە و شارەزایانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عومان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی کەشتیەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە "بژاردە ئەگەرییەکان" بۆ ئاسانکاری تێپەڕینی کەشتییەکان لە دۆخی ئێستای شەڕدا بەڕێوەچووە و لایەنەکان پێشنیار و بۆچوونی خۆیان خستووەتە ڕوو.

بەرپرسێکی ئێرانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی خەریکی داڕشتنی پرۆتۆکۆلێکە لەگەڵ عومان بۆ چاودێری کردنی هاتوچۆی تەنگەی هورمز، کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان بەو تەنگەیەدا تێپەڕ دەبێت.

ڕژێمی ئێران کە لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا ئەو ڕێڕەوە ئاوییەی گرتووە، ڕۆژنی شەممە ڕایگەیاند، سنووردارکردنی هاتوچۆ لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە عێراق ناگرێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG