کەناڵی فۆکس نیوز و نیوزماکس ڕایانگەیاندووە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دوایین وردەکارییەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 15ی ئەمەریکایی لە ئێران ئاگادارکراوەتەوە.
تا ئێستا بەرپرسانی حکومەت و سەربازیی ئەمەریکا بە فەرمی وردەکاری ئەو هەواڵەیان بڵاونەکردووەتەوە.
هەروەها کەناڵی سی بی ئێس باس لەوە دەکات یەکێک لە ئەندامانی تیمی فڕۆکە جەنگییەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بە سەرکەوتوویی ڕزگارکراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە فارماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) هەواڵێکی سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 35ی ئەمەریکا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە درۆ خسوتەوە بەڵام هیچ باسی لە فڕۆکەی ئێف 15 نەکردووە.