Accessibility links

ترامپ: ئێمە دەتوانین بە ئاسانی تەنگەی هورمز بکەینەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کردنەوەی تەنگەی هورمز کارێکی ئاسان دەبێت، لە کاتێکدا سوپای ئەمەریکا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڕژێمی ئێران.

ترامپ لە پلاتفۆرمی (تروث سۆشیال) ڕایگەیاند " بە کەمێک کاتێکی زیاتر دەتوانین بە ئاسانی تەنگەی هورمز بکەینەوە و نەوتەکە بەدەست بهێنین و سامانێکی زۆر بەدەستبهێنین."

سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، بەم شێوەیە تەنگەی هورمز دەکرێتە بیرێکی نەوت بۆ جیهان.

دۆناڵد ترامپ لە وتارێکیدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی سوودمەندن لە تەنگەی هورمز پێویستە بەرپرسیاربن لە کردنەوەی ڕێڕەوی ستراتیژی دەریایی.

لەو کاتەوەی کە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە 28ی مانگی دووەوە ئۆپەراسیۆنیان لەدژی ڕژێمی ئێران دەستپێکرد، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە تەنگەی هورمز ڕێگری لە بازرگانی و کەشتیوانی دەکات.

نزیکەی 20%ی باری نەوت و کەشتییە بازرگانییەکانی جیهان بەو تەنگە ستراتیژییەدا تێپەڕ دەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG