Accessibility links

بەریتانیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕاپید سێنتری بۆ کوەیت دەنێرێت

وێنەیەکی درۆنێکی ئێرانی کە لەلایەن سیستمی بەرگری کوەیتییەوە خراوەتە خوارەوە، لەلایەن وەزارەتی بەرگری کویەتەوە بڵاو کراوەتەوە
وێنەیەکی درۆنێکی ئێرانی کە لەلایەن سیستمی بەرگری کوەیتییەوە خراوەتە خوارەوە، لەلایەن وەزارەتی بەرگری کویەتەوە بڵاو کراوەتەوە

لەندەن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕاپید سێنتری بۆ کوەیت دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و کوەیت لە کەنداوی فارس.

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەیر ستارمەر سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ میشال ئەحمەد ئەلسەباح شازادەی جێنشینی کوەیت باسی جێگیرکردنی ئەو سیستەمەی کردووە.

ئەم هەنگاوە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر دامەزراوەیەکی نەوتی کوەیت دێت.

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایشیگەیاند "سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەرەتا هێرشەکەی شەوی ڕابردووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی کوەیتی ئیدانە کرد و دووپاتی کردەوە کە بەریتانیا لەگەڵ کویەت و هەموو هاوپەیمانەکانمان لە کەنداو وەستاوە."

کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هەڵمەتی سەربازی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە چەندین جار وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG