Accessibility links

سوپای ئیسرائیل: تاکو ئیستا زیاتر لە 800 ئەرکی سەربازیمان لە ئێران ئەنجام داوە

سوپای ئیسرائیل لە سەر هەژماری فارسی خۆی لە ئێکس زانیاری نوێی لەسەر هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئێران بڵاو دەکاتەوە. لەم راپۆرتە دا سوپای ئیسرائیل دەڵێت لەوەتای شەڕ دەستیپێکردووە، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی زیاتر لە 800 ئەرکی سەربازییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران ئەنجام داوە کە تێیاندا نزیکەی 16 هەزار جۆری تەقەمەنی بەکارهاتووە.

سوپای ئێسرائیل ئاشکرای کردووە دوای ئۆپەراسیۆنی 12رۆژەی ئەو وڵاتە دژی ئێران، نزیکەی 5 هەزار ئامانجی نوێ لە ئێران دەستنیشان کران و 10 هەزار هێرش دژی 4هەزار ئامانجی تیرۆریستی ئەنجام دراون. ئەم ئامانجانە بریتیین لە بنکە سەربازییەکان، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی، و کۆگاکانی چەک و مووشەک.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ناو خاکی ئێران، سوپای بەرگری ئیسرائیل لە چەند بەرەی تر دا خەریکی شەڕە. لەم چوارچێوەیەدا نزیکەی 7 هەزار ئامانج لە هەموو بەرەکانی شەڕ کراونەتە ئامانج.

ئەم ئامارانە بەشێکن لە قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنەکە کە بەردەوامە لەسەر بنەمای داتا و زانیارییەکانی دوای شەڕی پیشوو کە بە شەڕی 12 ڕۆژەکە ناسراوە. سوپا ڕوونی کردووەتەوە کە هێرشەکان بەردەوامن بۆ لاوازکردنی توانای سەربازی و مووشەکی ڕژێمی ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG