Accessibility links

ئیسرائیل: فەرماندەی میحوەری باشووری حزبوڵا لە بەیروت دەکوژرێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند حاج یوسف ئیسماعیل هاشم"، فەرماندەی باڵای میحوەری باشووری حزبوڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەیروت کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە و هاشم کە زیاتر لە 40 ساڵ چالاک بووە، بە کەسایەتییەکی سەرەکی حزبوڵا هەژمار دەکرێت.

ئیسرائیل دەڵێت ناوبراو ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بنیاتنانەوەی پێکهاتەی حزبوڵای لوبنان و سەرکردایەتی هێرشەکانی دژی ئیسرائیلی کردووە.

هاشم باڵاترین فەرماندەی حزبوڵای لوبنانە کە لەوەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG