Accessibility links

شەپۆلی نوێی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل

دیمەنی مووشەکی ئێران کە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراو
دیمەنی مووشەکی ئێران کە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراو

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کۆماری ئیسلامی ئێران شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێرشەکان بە شێوەیەکی چڕ و بە بەردەوامی لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە تا نێوەڕۆ بە کاتی تاران بەردەوام بوون و دەوترێت هێرشەکان ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگ بوون کە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دراون.

دوابەدوای ئەم هێرشانە سیستەمی بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرفراوان چالاک کرا و بەشێکی بەرچاو لە مووشەکەکانی ئێرانی تێکشکاند.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک مووشەک بەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئیسرائیل کەوتوون و زیانێکی سنوورداریان لێکەوتووەتەوە. هێشتا وردەکاریی سەبارەت بە ئاستی زیانەکان بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان چەند تەقینەوەیەکیان لە چەند شوێنێک ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG