Accessibility links

ئیسرائیل شەپۆلی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات

لە شەپۆلێکدا شەوی رابردوو، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ژێرخانی ڕژێمی ئێرانیان لە سێ ناوچەی جیاواز کردووەتە ئامانج. بەپێی بەیاننامەی هێزی بەرگریی ئیسرائیل کە لە تۆڕی ئێکسدا بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە سێ ناوچەی جیاوازی ئێران هێرشی سەرکەوتوویان ئەنجام دا بۆ سەر ژێرخانەکان و پیشەسازی سەربازی ئەو ووڵاتە.

ئەو شوێنانەی کە کراونەتە ئامانج بریتین لە دامەزراوەیەک کە بۆ بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چەک و تەقەمەنی بەکاردەهات، شوێنێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران کە بۆ گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی ئامێری تەقینەوەی پێشکەوتوو بەکاردەهات و شونێکیش کە بۆ بەرهەمهێنانی بەشە سەرەکییەکانی مووشەکەکانی بالستیک و مووشەکەکانی بەرگری ئاسمانی بەکاردەهات.

لە راگەیەندراوێکی تردا کە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بە کاتی ئیسرائیل لە هەژماری فارسی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاو کراوەتە، ئیسرائیل هێرشێکی نوێی بۆ سەر ژێرخانەکانی رژێم ئەنجام داوە کە هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ووردەکاریەکانی ئەم هێرشە نوێیە و ئامانجەکانی بڵاو نەکراونەتەوە.

هێزی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ لاوازکردنی توانای بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی چەک و مووشەکی ڕژێمی ئێران.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانییەوە لەسەر ئەم هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە. ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە فراوانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلدان دژ بە ڕژێمی ئێران.



XS
SM
MD
LG