Accessibility links

ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر بەهێزی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

باڵیۆز مایکڵ واڵتز، نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی چەند بابەتێکەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەکەی لەسەر ئێکس ڕایگەیاند، لە میانەی پەیوەندییەکەدا وتووێژ کراوە لە بارەی گرفتە ئاسایشیـیەکان و ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئەمەریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


هەروەها کاریگەری قەیرانی ئابوری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بوریی نەوتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی بەشێکی دیکەی وتووێژەکان بوون.

ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.

XS
SM
MD
LG