دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق رایگەیاندووە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ "هێرشێکی تیرۆریستی" کراوەتە سەر ناوچەیەکی نزیک بە یەکێک لە بارەگاکانی ئەو دەزگایە کە بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی دەزگاکە.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئەم هێرشە لە کاژێری 10:00ی بەیانی 21ی ئاداری 2026 لەلایەن "لایەنە لەیاسا دەرچووەکانەوە"ئەنجام دراوە.
ئەم هێرشە کاردانەوەی زۆری لایەنە سیاسی و کەسایەتیەکانی عێراقی بە دواوە بوو. لە بەیانێکی فەرمیدا، وتەبێژی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت ئەلحەلبووسی، ئیدانەی ئەو کردەوەی کردووە و وەکوو هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق ناوی لێ دەبات.
ئەلحەلبووسی داوا ئەکات کە هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە لە پشت ئەم رووادوەوەن بەرپرسیار بکرێن و دەشڵێت "نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستێوەردان لە ئاسایشی نیشتمانی قەبووڵ بکرێ".
لە لایەکی ترەوە، عەمارحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئیدانەی ئەم هێرشانەی کردووە و ئەڵێت بە ئامانج گرتنی فەرماندەیی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستدرێژییەکی ڕوونە بۆ سەر سەروەری نیشتمانی عێراق و دەزگاکانی پاراستنی ئاسایش. ئەو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمە بە شێوازێکی مەترسیدار ئاڵۆزیەکان زیاتر ئەکات داوای کرد کە بە یەکگرتووییەکی نیشتمانی بەرپەرچی ئەو کردەوەیە بدرێتەوە.