Accessibility links

ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بەرپرسێکی دیکەی باڵای سوپای پاسدارانی دەکوژێت

عەلی محەممەد نائینی
عەلی محەممەد نائینی

لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاندن لە هێرشێکی ئاسمانیدا، عەلی محەممەد نائینی، وتەبێژ و سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە.

لەشکری ئیسرائیل هەواڵی کوشتنی نائینی ڕۆژی هەینی لە پێگەکەی لە ئێکس بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، نائینی بۆ ماوەی چەندین ساڵ پۆستە جیاوازەکانی لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و وتەبێژی گرتووەتە دەست، و لە دوو ساڵی ڕابردوودا وەک یەکێک لە گرنگترین کەسەکان لە بواری پرۆپاگەندای سوپای پاسداران چالاکی کردووە. دەگوترێت کە ئەو لە ڕێگەی کارەکانی خۆیەوە هەوڵی داوە بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای ئەو ڕێکخراوەیە لە نێوان گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاو بکاتەوە.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندراوە کە کوشتنی نائینی بەشێکە لە زنجیرەی هێرشەکانیان بۆ لەناو بردنی بەرپرسانی باڵای ئەو ڕژێمە.

لەشکری ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە هێرشەکانیان بە دژی ڕێبەران و فەرماندەکانی رژێمی ئێران بە بەهێزەوە درێژە دەدەن.

XS
SM
MD
LG