Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیج پشتڕاستدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە عەلی لاریجانی، سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و غوڵام‌ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی بەسیج ئێران هەردووکیان کوژراون.

پێشتر هەر ڕۆژی سێشەممە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل هەواڵەکەی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لەسەر پێگەکەی لەسەر ئێکس، نووسیویەتی عەلی لاریجانی سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ڕێبەری ڕاستەقینەی ڕژێم لەناوبرا. لاریجانی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو یەکێک بوو لە کەسە باڵاکانی ڕژێمی ئێران و هەروەها کەسێکی نزیکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشوو بوو. لە میانەی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانەی ئێران، لاریجانی بەخۆی سەرپەرشتی کوشتنکارییەکانی دژی خۆپیشاندەرانی کردووە.

لە ڕاگەیاندنێکی دیکەی وەزارەتەکە، هەواڵی کوژرانی غوڵام‌ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی بەسیج ئێرانیشی پشتڕاستکردەوە. ناوبراو بە درێژایی شەش ساڵی ڕابردوو فەرماندەی بەسیج بووە. ئەم هێزەی ئێران بەرپرسی سەرەکی بووە لە سەرکوتکردنەکانی ناو ئێران.


شارەزایان پێـیانوایە کوژرانی عەلی لاریجانی گورزێکی گەورەیە لە ڕژێمی ئێران.

XS
SM
MD
LG