Accessibility links

ئیسرائیل ناوەندێکی ڕژێمی ئێران بۆ بەرنامەی واڵایی سەربازی دەکاتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوەڕاستی تاران ناوەندێکی تێکشکاندووە کە تایبەتە بە بەرنامەی واڵایی سەربازی ڕژێمی ئێران.

ئیسرائیل دەڵێت ڕژێمی ئێران ئاماجی بووە لە ڕێگەی ئەو ناوەندەوە پەرە بە تواناکانی بدات بۆ هێرشکردنە سەر مانگە دەستکردەکان (سەتەلایتەکان).

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیل، شیانی هەبوو ئەم ناوەندە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەتەلایتەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و وڵاتانی تری جیهان.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت ناوەندەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی مانگی دەستکردی چەمران -1 پەرەپێدراوە.

مانگی دەستکردی چەمران-1 لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیەکانی ئەلکترۆنی ئێرانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران دروست کراوە. سەتەلایتەکە لە مانگی نۆی ساڵی 2024 لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ واڵایی هەڵدرا.

XS
SM
MD
LG