سوپای ئیسرائیلی رایگەیاندووە بەپێی ئەو زانیاریە نوێیانەی کە ئاشکرا کراون، براى ئەو کەسەی کە هێرشە تێرۆریستییەکەی کردە سەر کەنیشتی جووەکانی لە ویلایەتی میشیگانی، ئەندامی گرووپی چەکداری حزبوڵا بوو.
ئیسرائیل ڕایشدەگەیەنێت، ئیبراهیم محەمەد غەزالی، فەرماندەیەکی حزبوڵا بوو لە ناو یەکەیەکی تایبەتی حیزبوڵا کە بە «یەکەی بەدر» ناسراوە.
بەپێی سەرچاوەکان، ئیبراهیم محەمەد غەزالی بەرپرسی بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی چەک بوو لە ناو ئەم یەکەیەدا. یەکەی بەدر بەوە ناسراوە کە ئەرکی هاویشتنی سەدان ڕۆکێت بووە بەرەو شوێنە نیشتەجێبووانی ئیسرائیل.
لە هەمانکاتدا، براکەی ئەو، ئەیمن محەمەد غەزالی، هێرشە تێرۆریستییەکەی هەفتەی ڕابردووی لە ویلایەتی مشیگان ئەنجام دا. بەپێی هەواڵەکان، ئیبراهیم هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەسەر بنکەیەکی سەربازی حزبوڵا کوژرا.
لە ڕۆژی پێنجشەممە، هێرشێک لە نزیک کەنیشتێکی جووەکان لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریکا ڕوویدا کە لەلایەن پیاوێک بە ناوی ئەیمن محەمەد غەزالی ئەنجام درا. دەسەڵاتدارانی ئەمەریکایی رایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەسەرە ئەم بابەتە بەردەوامە.