Accessibility links

فەرماندەی سێنتکۆم ڕژێمی ئێران هێرشی کردووەتە سەر 12 وڵات لە ناوچەکە

کوپەر ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ڕژیمی تیرۆریستی ئێران هێرشی کردووەتە سەر 12 وڵاتی جیاواز و بە بە مەبەرست خەڵکی مەدەنی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە ئامانج."

ئەو فەرماندە سەربازییە ئەمەریکاییە گوتیشی "شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئێران حەوت هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر گەڕەکە سڤیلییەکان لە بەحرەین ئەنجامدا. ئەمە جێگای قبوڵ نییە و بێ وەڵام نابێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکانی سەر خەڵکی بێتاوان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا."

ئەم لێدوانەی کوپەر لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران بەردەوامە. ئێران بە هێرشی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وڵاتانی سەرتاسەری ناوچەکەی بە هەرێمی کوردستانیشەوە کردووەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG