Accessibility links

هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە

گرووپی چەکداری کەتائیب حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕۆژی هەینی ڕاگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ هەینی بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەکان، میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق بە چوار مووشەک و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی، بنکەی هەریری هێزەکانی ئەمەریکا، فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەیەکی حزبی دیموکراتی کورستانی ئێرانیان لە کۆیە کردووتە ئامانج. سەرچاوەکانی دەنگی ئەمەریکا دەڵێن، لەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەهۆی هێرشەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ڕۆژی هەینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چالاکیەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای دهۆک ڕادەگرن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی "هێرشی تیرۆریستی" بۆ سەر کێڵگەیەکی نەوتی لە ناوچەی سەرسینگ لە دهۆک ئۆپەراسیۆنەکانیان لەوێ ڕادەگرن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەو هێرشانە زیانگەیاندنە بە ژێرخانی ئابووری و سەروەت و سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران لە 28ی شوباتەوە، دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێران و بریکارەکانییەوە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کراون.

XS
SM
MD
LG