دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند ئەو تەقینەوە گەورەیەی لە شاری سلێمانی بیسترا لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیەوە بووە کە کراوەتە سەر گردی ڕیعایە کە بە گردەکەی یوئێن ناسراوە.
دەزگاکە لەسەر فەیسبوکی فەرمی خۆی ڕایگەیاند هێرشەکە لە کاتژمێر 10:20 ی شەو کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. دەشڵێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ڕۆژنامەوان سنور کەریم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێزێکی زۆری ئاسایش لە دەوروبەری ناوچەکە بڵاوکراونەتەوە و ژمارەیەک ئەنبۆڵانس گەیشتوونەتە شوێنەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشی سەر گردەکەی سلێمانی بە درۆن کراوە