Accessibility links

حکومەتی لوبنان چالاکی سەربازی لە حزبوڵڵا قەدەغەدەکات لە پاش هیرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل

نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان
نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان

حکومەتی لوبنان چالاکی سەربازی لە حزبوڵا قەدەغەکرد ، پاش ئەوەی گرووپی تیرۆرستی حزبوڵڵا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر ئیسرائیل دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆسەر ئێران. لە وەڵامدا ئیسرائیل ناوچەکانی باشوری لوبنان و بەیرووتی موشەکباران کرد.

نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی دووشەممە دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی وتی حکومەت بڕیاری حزبوڵڵا بۆ چوونە ناو شەڕ ڕەتدەکاتەوە وە وتیشی چالاکیەکانیان نایاساییە.

سەلام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە وڵاتەکەی بە تەواوی هەر کردەوەیەکی سەربازی یان ئاسایشی لە خاکی لوبنانەوە بە ئاڕاستەی دەرەوەی ئەنجام بدرێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوە شەرعییەکانی وڵات.

سەلام فەرمانی دا "دەستبەجێ هەموو چالاکییە سەربازی و ئاسایشییەکانی حزبوڵڵا ڕابگیرێت لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی یاسان" وە دەبێت پابەند بن بەوەی "دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی لوبنان بکەن و چالاکییەکان تەنیا لە بواری سیاسیدا بهێڵنەوە."

هەروەها سەلام "ئامادەیی تەواوی حكومەتەکەی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل."

ئەم لێدوانەی ناوبراو دوورکەوتنەوەیە لە حکومەتەکانی پێشووتر کە خۆیان بەدوور گرتبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حزبوڵڵا.

هەروەها ئەجومەنی وەزیران دەزگا ئاسایشییەکانی ڕاسپارد ڕێگەبگرن لە هەر هێرشێکی ڕۆکێت یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە پاشە ڕۆژدا وە سەرپێچیکەران سزا بدرێن.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ‌ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆسەر باشوری بەیرووت و باشوری لوبنان 31 کەس کوژراون و149 کەسیش برینداربوون. هاوکات خەڵکی بەرەو ئەو قوتابخانانە ڕۆیشتن کە وەک حەشارگە بەکاردەهێنرێن.

لە مێژە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، حزبوڵڵای خستووەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستیە بیانیەکانەوە کە بە بەردەوامی "دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ئیسرائیل لە ناوچەکەدا."

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیرووت هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی کە دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن .

لە ئاگاداریەکەدا هاتووە"داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکەین کە سەردانی لوبنان نەکەن، وە ئەگەر لەوێن دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن لە کاتێکدا هێشتا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن."

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویان کردووەتەوە دەڵێت ،"ئاسایشی لوبنان ناجێگیر و نادیارە ، لە سەرانسەری وڵاتەکە هێرش کراوە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و بیقاع و بەشێک لە بەیرووت."


XS
SM
MD
LG