Accessibility links

ئیسرائیل: مووشەکەکانی حزبوڵا لە ناوچە دەشتاییەکان کەوتنە خوارەوە

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو مووشەکانەی کە لە لایەن حزبوڵای لوبنانەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کران، لە ناوچە کراوەکان کەوتوونەتە خوارەوە. هەروەها هێزی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت لە وەڵامدا چەندین ئامانجی لە سەرتاسەری لوبنان پێکاون.

درەنگانێکی شەوی یەکشەممە گروپی چەکداری حزبوڵا ڕایگەیاند هێرشی مووشەکی لە لوبنانەوە کردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

هێزی بەرگری ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانی درەنگانێکی شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی دووشەممەدا ڕایگەیاند، "هێزی ئاسمانی ماوەیەکی کەم لەمەوبەر بە شێوەیەکی ئامانجدار هێرشی کردە سەر تیرۆریستانی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵا لە ناوچەی بەیروت. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، هێزی بەرگری ئیسرائیل لە ناوەندێکی تیرۆرستی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵای دا لە باشووری لوبنان.

دەشڵێت، "ئەو ژمارە ئەو [موشەکە] هەڵدراوانەی کە لە لوبنانەوە پەڕینەوە، لە ناوچە کراوەکاندا کەوتنە خوارەوە، بۆیە هیچ زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی [سەلامەتی هاوڵاتیان] چالاک نەکرا."

حزبوڵا لە چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە گورزی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە.

لە بەرواری 27ی نۆی 2024، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل لە بەیروت کوژرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG