فەرماندەیەکی باڵای هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە هێزە تایبەتەکانی هەرێم خراونەتە ئامادەباشییەوە و فەرماندەکانی پێشمەرگەش ئاگادار کراونەتەوە لە ئەرکدابن.
فەرماندە باڵاکەی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند خستنەخاڵەتی ئامادەباشی هێزە تایبەتەکان و پێشمەرگە پەیوەندی بە دۆخی ئێران و ناوچەکەوە هەیە.
وتیشی: هەموو هێزەکان ئاگادار کراونەتەوە ئامادە بن بۆ هەر رووداو و پێشهاتێک.
ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند، بە ئەندامانی سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکان و سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی ڕاگەیاند: "ئەمشەو دەبێت چەکەکانتان دابنێن؛ لەم حاڵەتەدا بەهرەمەند دەبن لە پارێزبەندی تەواو".