Accessibility links

ئوسترالیا بۆ دیپلۆماتکارانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن

حکومەتی ئوسترالیا ڕۆژی چوارشەممە چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە ڕێنمایی دیپلۆمەتکاران دەکەن بەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن، لە کاتێکدا ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران تەواوی ناوچەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئامادەیە ئەرکی گواستنەوەی دیپلۆماتکارەکان و خێزانەکانیان لەئەستۆ بگرێت و پێشنیاری بەجێهێشتنی وڵاتانی ئیسرائیل و لوبنان و ئوردن و قەتەر و ئیماراتی کرد.

باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە تاران بەر لەو ئاگادارکردنەوەیە کارەکانی لە ئێران هەڵپەساردووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەردەوامین لە پێدانی ئامۆژگاری بەوەی ئاستێکی بەرزی وریایی لەم شوێنانەدا پەیڕەوبکەن. ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە ببنە هۆی داخستنی ئاسمان و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و پچڕانی تری گەشتیاری."

وەزارەتەکە هۆشداری تایبەتی داوەتە ئوسترالییەکان لە ئیسرائیل و لوبنان، وە داوای لە هاوڵاتیانی کردووە "بیر لە جێهێشتنیان بکەنەوە لەکاتێکدا بژاردەی گەشتی مەدەنی بۆ ڕۆشتن هێشتا بەردەستە."

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین وڵات، لە نێوانیان ئەمەریکا و ئەڵمانیا و هیندستان و پۆڵەندا و سربیا و کۆریای باشور و سوید، داوایان لە هاوڵاتیانیان کردووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG