عومەری ئیلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە، بۆ دەنگی ئەمەریکای پشتڕاست کردەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کراوەتە ئامانجی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
ئێوارەی چوارشەممە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەمەری ئیلخانیزادە لە سەر ڕێگای دووکان بۆ سلێمانی کراوەتە ئامانج لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەسەداوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.
بەڕێز ئەلخانیزادە بە دەنگی ئەمەریکای گوت خۆی " سەلامەتە" لە نێو ئۆتۆمبێلەکدا نەبووە بەڵام پاسەوانێکی "شەهید بووە."
کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤی سی پی تی، لە هەرێمی کوردستان، هێرشەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوە و گوتی لە ئەنجامدا " هێرش ڕەجبەر، پاسەوانی عومەری ئەلخانیزادە گیانی لەدەستداوە و ئارام بارامیش کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بریندارە."
بەڕێز عوسمان گوتیشی هێرشەکە درۆنە و " لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراوە،" بەڵام گوتی هێشتا دڵنیا نین لەوەی هێرشی مووشەکی بووە بە درۆن یان درۆنی خۆکوژ بووە.
هاوکات عەبدوڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەر سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هێشتا وردەکاری ڕووداوەکەمان لا دیارنییە." هەرچەندە ئەگەری بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی ڕەت نەکردەوە، بەڵام گوتی لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە ڕووداوەکە.