Accessibility links

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە ئێران درێژەی هەیە

فەخرەددین بابۆلی خەڵکی شاری شنۆ، ئەبۆلفەزل ڕەشیدی خەڵکی دەڕەشار، تاریق ڕەحیمپوور خەڵکی سنە، حوسێن مەحموودی خەڵکی ئیلام، حەسەن مورادیان خەڵکی ئاودانان و مێهرداد محەممەدی خەڵکی قوروە لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مەودای نێوان ڕۆژانی ۲۰ی بەفرانبار هەتا ۲۷ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، شەش هاووڵاتیی کورد لە شەش شاری جیاواز دەستبەسەر کراون کە زانیاریی زیاتر لەسەر دەستبەسەرکرانیان دابین دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لە نێوان ڕۆژانی ١٠ی مانگی ١ی تا ١٦ی مانگی ٢ی ٢٠٢٦ (٢٠ی بەفرانبار تا ٢٧ی ڕێبەندان) شەش هاووڵاتیی کورد لە شەش شاردا دەستبەسەر کراون کە زانیاری ئەم ڕێکخراوە بەم شێوەیە: ئەبولفەزل ڕەشیدی، خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام و حەسەن مورادیان خەڵکی ئاودانان و لە بریندارانی ناڕەزاییەکان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی دەستبەسەر کران کە دۆخی تەندروستی حەسەن جێگەی نیگەرانییە. هەر دوو گیراو خەڵکی پارێزگای ئیلامن و ڕۆژی یەکشەممە گیراون.

هەروەها مانگی ڕابردوو، حوسێن مەحموودی، خەڵکی ئیلام لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی رژێم بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی و بەزەبری لێدان دەستبەسەریان کرد و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملی لە ژێر گوشار دانراوە.

هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی فەخرەددین بابۆلی، خەڵکی شاری شنۆ شەممەی ڕابردوو، هەروەها مانگی ڕابردوو، مێهرداد محەمەدی، کورد خەڵکی قەسڵان سەر بە شاری قوڕوە لە نێو شاری تاران دەستبەسەرکران کە هێچ زانیارییەک لەسەر شوێن و دۆخی ئەو گیراوانە لەبەردەستدا نییە.

هەر بە گوێرەی ڕێکخراوی هەنگاو دووشەمە ١٦ی مانگی ٢ تاریق ڕەحیم پوور، خەڵکی گوندی ئاوێهەنگی سنە کە لە دووکانەکەی خۆی لە سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابۆوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئازاد کراوە.

XS
SM
MD
LG