Accessibility links

لنزی گراهام سەردانی ئیسرائیل دەکاتەوە

سیناتۆری ناسراوی ئەمەریکایی لنزی گراهام دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ لە ئەڵمانیا، سەردانی ئیسڕائیلی کرد و لە تەلئەڤیڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پلاتفۆڕمی ئیکس (تویتەری پێشوو)دا گوتی کە لە ئۆفیسەکەی پێشوازی لە گراهام کردووە و کۆبوونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گیدیۆن سەعار لە پلاتفۆرمی ئێکس لە ستایشی گراهامدا گوتی، "سیناتۆر لینزی گراهام یەکێکە لە کاریگەرترین سیناتۆرەکانی ئەمەریکا و یەکێکە لە دۆستە مەزنەکانی ئیسرائیل لە ئەمەریکا و سەرانسەری جیهان."

سەعار گوتی، "دیدار لەگەڵ ناوبراو هەمیشە جێگەی خۆشحاڵییە و سەردانەکەی ئێستاشی بۆ ئیسرائیل هەر بەم ئاڕاستەیە بوو. لنزی سەبارەت بە هەرێمی ئێمە و ئەولاتریش خاوەنی ڕوانگەیەکی ڕوونی جیۆپۆلەتیکی و ڕەهەندێکی بەرچاوی ئەخلاقییە. ئێمە بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێسرائیل و هاوپەیمانمان ئەمەریکا درێژە بە کارکردن دەدەین."

لیندزی گراهام لە لایەن خۆیەوە ستایشی هاوپەیمانە ئیسرائیلییەکانی کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەک دۆست سوپاسی پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی کرد و گوتی سەعار "پیاوێکی باشە و ئیسرائیل و ئەمەریکای خۆشدەوێت و کاری گەورەش بۆ خەڵکی ئیسرائیل دەکات."

XS
SM
MD
LG