Accessibility links

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی سوریادا، وەزیری دەرەوە روبیۆ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ئیلهام ئەحمەدیش کۆدەبێتەوە

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی کاتیی سوریا کۆبووەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)ش بەشدار بوو.

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا لە تویتێکدا وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە و نوسیویەتی " وێنەیەک هەزار وشە دەهێنێت... دەستپێکێکی نوێ."

لە وێنەکەدا دەرکەوتووە لەو کۆبوونەوەیەی کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، د شاندەکەی سوریا کە لەگەڵ ڕوبیۆ کۆبوونەتەوە، بریتی بوون لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییە درەوەییەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێک لەلایەن ئەمەریکاوە بڵاونەکرایەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە پۆستێکیدا لە هەژماری ئێکس ڕایگەیاندووە باس لە پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کراوە، هاوکات لەگەڵ پشتیوانی ئەمەریکا بۆ پرۆسەی پەیوەستبوون بە هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش کۆبوونەوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت تیایەدا باس لە " پرسی تێکەڵبوون و دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا لە پرۆسەی سیاسیدا – بە تایبەتی کورد و دورزییەکان." هەروەها باس لە " گرنگی درێژەدان بە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش،"یش کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت "مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دۆسیەی سوریا و پرۆسەی تێکەڵبوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سەرووی ئەولەویەتەکانی خۆیەوە دادەنێت."

XS
SM
MD
LG