Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجی لە ئێران دەربچن

باڵیۆزخانەی مەجازی (ڤێرچوەڵ)ی ئەمەریکا بۆ ئێران هۆشدارییەکی ئاسایشی بڵاو کردەوە و تیایدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کردووە دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 6ی مانگی دوو، هۆشدارییەکەی 13ی مانگی یەکی نوێ کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات " زیادبوونی ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان و داخستنی ڕێگاوبانەکان و پچڕانی دەزگای گواستنەوەی گشتی و بلۆكکردنی ئەنتەرنێت ئینتەرنێت بەردەوامە. حکومەتی ئێران بەردەوامە لە سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە تۆڕەکانی مۆبایل، هێڵی زەمینی وتۆڕی ئینتەرنێتی نیشتمانی. هێڵە ئاسمانییەکان بەردەوامن لە سنووردارکردن یان هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ناو ئێران و لە ئێرانەوە بۆ دەرەوە."

باڵیۆزخانەکە چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ئێران خستووەتە ڕوو کە بریتین لەمانە:

• ئێستا ئێران بەجێبهێڵن. پلانێکتان هەبێت بۆ دەرچوون لە ئێران کە پشت بە یارمەتی حکومەتی ئەمەریکا نەبەستێت.

• ئەگەر ناتوانن دەربچیت، شوێنێکی پارێزراو لەناو شوێنی نیشتەجێبوونەکەتان یان بینایەکی سەلامەتی تردا بدۆزنەوە. خۆراک، ئاو، دەرمان و پێدویستییە گرنگەکانی تر دابین بکەن.

• دووربکەونەوە لە خۆپیشاندان و خۆتان دەرمەخەن و ئاگاداری دەوروبەرەکەتان بن.

• چاودێری میدیا ناوخۆییەکان بکەن بۆ زانیارییە گرنگەکان. ئامادەبن بۆ ڕێکخستنی پلانەکانتان.

• دڵنیابن لەوەی مۆبایلەکەتان هەمیشە پڕ بێت لە شەحن و پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتان بپارێزن بۆ ئەوەی لە دۆخی خۆتان ئاگاداریان بکەنەوە.

• ناوت تۆمار بکە لە پرۆگرامی ناونوسینی گەشتیارانی زیرەک (STEP) بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری لەسەر ئاسایش لە ئێران.

هەروەها دەشڵێت، " هاووڵاتی خاوەن دوو ڕەگەزنامە دەەبێت بە پاسپۆرتی ئێرانی لە ئێران دەربچن. حکومەتی ئێران دان بە دوو ڕەگەزنامەدا نانێت وەک هاووڵاتی ئێرانی مامەڵە لەگەڵ دوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکا و ئێرانیدا دەکات. هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێراندا مەترسییەکی بەرچاویان لەسەرە بۆ لێپرسینەوە، دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن. نیشاندانی پاسپۆرتی ئەمەریکایی یان نیشاندانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکرێت هۆکاربێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران کەسێک دەستبەسەر بکەن."

هەروەها دەشڵێت هەرچەندە حکومەتی ئەمەریکا ناتوانێت پارێزراویتان مۆسگەر بکات بۆ دەرچوون بەم ڕێگایانەی خوارەوە بەڵام . دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت کامیان بۆت پارێزراوترن.

تا ڕۆژی پێنجشەممە 5ی مانگی دووەوە سنووری وشکانی ئەرمەنستان لە ئاگراک/نۆردوز کراوەیە.

ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی لە ئێرانەوە دەچنە ناو ئەرمەنستان پێویستیان بە پاسپۆرتی کارای ئەمەریکایی هەیە و دەتوانن هەتا 180 ڕۆژ بەبێ ڤیزا بمێننەوە. ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتییە پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئیمەیلی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەریڤان بنێرن بەم ناونیشانە ACSYerevan@state.gov:

ناو، ڕۆژ و مانگی و ساڵی لە دایکبوون، زانیاری پاسپۆرت (ژمارە و بەرواری دەرچوون/بەسەرچوون)، دەروازەی سنوور، و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرت.

بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە دەیانەوێت لە سنووری وشکانییەوە لەگەڵ تورکیا دەربچن پێویستیان بەمانەیە:

ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە پلانیان هەیە بە بەکارهێنانی پاسپۆرتی ئەمەریکایی خۆیان بچنە ناو تورکیاوە پێویستان بە پەسەپۆرتی کارای ئەمەریکا هەیە و بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا بۆ ماوەی 90 ڕۆژ بمێننەوە.هاووڵاتیانی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی کە پلانیان هەیە بچنە نێو تورکیاوە بە پاسەپۆرتی ئێران یان تورکیا پێویستیان بە ڕەزامەندی پێشوەختە نییە.

سنوورە وشکانییەکانی تورکمانستان کراوەن، بەڵام هاووڵاتیانی ئەمەریکا پێش ئەوەی بچنە سنوورەکە پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە لەلایەن حکومەتی تورکمانستانەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عشقئاباد دەبێت ئاسانکاری بۆ ئەم پەسەندکردنە بکات. ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە پلانیان هەیە داوای چوونە ناو تورکمانستان بکەن، پێویستە ئەمانەی خوارەوە بنێرن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا عشق ئاباد یەکەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بەم ئیمەیڵە AshgabatUScitizen@state.gov:

ناو، ڕۆژ و مانگی و ساڵی لە دایکبوون، زانیاری پاسپۆرت (ژمارە و بەرواری دەرچوون/بەسەرچوون)، دەروازەی سنوور، و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرت.

سنوورە وشکانییەکانی ئازەربایجان داخراون. ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پێویستییەکی بە پەلەیان هەیە لە ڕێگەی ئازەربایجانەوە لە ئێران دەربچن، پێویستە سەرەتا بیر لە بژاردەکانی تر بکەنەوە. ئەگەر ڕێگەی تر نەبوو هاووڵاتیان دەتوانن داوای چوونە ناو ئازەربایجان بکەن هەرچەندە پێویستی بە ڕەزامەندی پێشوەختەی حکومەتی ئازەربایجان هەیە. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە باکو دەبێت هاوکاری پرۆسەکە بکات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە دوورورێژبێت.BakuACS@state.gov.

هاووڵاتیانی ئەمەریکایی نابێت گەشت بکەن بۆ ئەفغانستان، عێراق، یان ناوچەی سنووری پاکستان و ئێران.

باڵیۆزخانەکە لە هۆشدارییەکەیدا دەشڵێت حکومەتی ئەمەریکا پەیوەندی دیپلۆماسی و کونسوڵگەری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییە. حکومەتی سویسرا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە تاران کارەکانی ئەمەریکا لە ئێراندا بەڕێوەدەبات.

زانیارییەکانی باڵیۆزخانەی سویسرا:

باڵیۆزخانەی سویسرا – بەشی بەرژەوەندییەکانی دەرەوە لە تاران:

ژمارە تەلەفۆنەکاکان:

98-21-22-54-21-78

98-21-22-56-52-73

98-21-22-77-24-63

XS
SM
MD
LG