Accessibility links

دوا ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا

هێزکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی نوێی سوریا دەڵێن بە ڕێکەوتنێکی گشتگیر گەیشتوون بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و تێکەڵکردنی تەواوی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سوریا.

بەپێی ڕاگەیاندنی هەردوولا، بە لێکتێگەیشتنێک گەیشتوون بۆ تێکەڵکردنی قۆناغ بە قۆناغی هێزە سەربازی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەردوولا.

هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئاگربەست و کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە هێڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوە.

لەگەڵیدا هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بچنە ناو ناوەندی هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ و پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ئاسایشییەکان لە ناوچەکە دەستپێبکات.

فیرقەیەکی سەربازی پێکدەهێنرێت کە 3 لیوای هێزەکانی سوریای دیموکرات لەخۆبگرێت. لیوایەکیش پێکدەهێنرێت بۆ هێزەکانی کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب.

ڕێکەوتنەکە باس لە تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا دەکات لەگەڵ دامەزراندنی فەرمانبەران.

بەپێی ڕاگەیاندنی هەردوولا، ڕێکەوتنیش کراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی مافی سیڤیلی و پەروەردەیی گەلی کورد.

زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەیان، ئامانجی ڕێکەوتنەکە، یەکخستنی خاکی سوریایە و بەدیهێنانی پرۆسەی تێکەڵکردنی تەواوە لە ناوچەکە لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بنیادنانەوەی وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG