ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی بۆ سەرکەوتنی قۆناغی داهاتووی پلانی ئاشتی بۆ کەرتی غەززە چەکداماڵین پێویستە. .
مایک والتز باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر گرووپی تیرۆریستی حەماس بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنی داماڵینی چەک بەپێی پلانی ئاشتی.
والتز هەروەها تیشکی خستە سەر لایەنێکی دیکەی قۆناغی دووهەمی هەوڵەکانی ئاشتی، ئەویش جێگیرکردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دوای دوو ساڵ لە شەڕ لەگەڵ حەماسە.
ئەو هەروەها باسی لە پێویستی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی کرد بۆ غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ئابووری وڵاتەکە.
ڕامیز ئەلاکبارۆڤ، جێگری ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆبوونەوەکەدا وتی "دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ داهاتوویەکی باشتر" لە غەززە هەیە، هەرچەندە "نادڵنیایی زۆر ماونەتەو"”.
ناوبراو ستایشی ئەنجامی پلانی ئاشتی تا ئێستای کرد کە بریتییە لە وەستاندنی شەڕ و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان.
بەڵام ئالاکبارۆڤ دوای چەندین ساڵ لە شەڕ هۆشداریدا لە دۆخی نالەباری مرۆیی.
ئەو گوتی "ڕێوشوێنی ئاسایشی کاریگەر و داماڵینی چەک لە غەززە بۆ سەرکەوتنی قۆناغی داهاتووی هەوڵەکانی ئاشتی زۆر گرنگن."
ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنی هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە ٧ی دەی ساڵی ٢٠٢٣.