Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران چیتر یارمەتی عێراق نادەین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەگەر عێراق جارێکی دیکە نوری مالیکی بکاتەوە بە سەرۆک وەزیران، ئەوا چیتر ئەمەریکا یارمەتی عێراق ناداتەوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە پێگەکەی لەسەر تروث میدیا نووسیویەتی،"دەبیستم وڵاتی مەزنی عێراق ڕەنگە هەڵەیەکی گەورە بکات، ئەویش بە دانانەوەی نوری مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران. دوا جار کە مالیکی لەسەر دەسەڵات بوو وڵاتەکە کەوتە هەژاری و بێ سەروبەرییەکی تەواو. نابێت ڕێگە بدرێت جارێکی دیکە ئەمە ڕووبداتەوە. ئەگەر بێت و هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چیتر یارمەتی عێراق نادات وە ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ هەلێکی بۆ سەرکەوتن و گەشەکردن و ئازادی نابێت. عێراق مەزن بکەنەوە!"

لە ئێستا هەوڵێکی زۆر لەلایەن لایەنە شیعەکانی نزیک ئێران هەیە بۆ دانانەوەی نوری مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران.


XS
SM
MD
LG