Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت پچڕاندنی ئینتەرنێت ڕۆژانە زیاتر لە 37 ملیۆن دۆلار زیان لە ئێران دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند داخستنی ئینتەرنێت لە ئێران لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامییەوە تەنیا بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی ئێران نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ ئەوەی ئێرانییەکان لە هەژاریدا بهێڵێتەوە و وتیشی هەر ڕۆژێک داخستنی ئینتەرنێت زیاتر لە 37 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت و چالاکییە بازرگانییەکان پەک دەخات و فشاری دارایی لەسەر بنەماڵەکان زیاد دەکات.


وەزارەتەکە هەروەها لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت حکومەت لە کاتێکدا خەڵکی ئێران لەدەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەش دەکات کە کاربەدەستەکانی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ، دەتوانن پەیوندییان بە دەرەوە هەبێت و ئینتەرنێتیان هەبێت.

نێتبلۆکس، گروپێکی جیهانی چاودێری ئینتەرنێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە 300 کاتژمێر بەسەر داخستنی ئینتەرنێتی سەرتاسەری ئێراندا تێپەڕیوە.

نێتبلۆکس نووسیویەتی لە کاتێکدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی باسیان لە گەڕانەوەی وردە وردەی ئینتەرنێت کردووە، بەڵام دەستڕاگەیشتنی گشتی بە توندی سنووردار کراوە.

XS
SM
MD
LG