سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی سێشەممەیدا ڕایگەیاند کوردی خۆش دەوێت و ڕایشیگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی هەوڵی پاراستنی کورد دەدات.
لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی ڕووداو، سەرۆک ترامپ گوتی، "من کوردم خۆشدەوێت."
کاتێک کە پرسیاری ئەوەی لێکرا کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شکستپێهێنانی داعش شان بە شانی ئەمەریکاییەکان، ئایا چی دەکرێت بۆ پاراستنی، سەرۆک ترامپ گوتی، "کورد پارەیەکی زۆریان پێدراوە، نەوت و شتی تریشمان پێداون. ئەوان لە پێناو خۆیان ئەوە شەڕەیان کرد زیاتر لەوەی لە پێناو ئێمە. بەڵام ئێمە لەگەڵ کورددا گونجاوین و هەوڵ دەدەین بیانپارێزین."