Accessibility links

کۆشکی سپی: ئێران بە فشاری سەرۆک ترامپ لەسێدارەدانی 800 خۆپیشاندەری ڕاگرتووە


کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە،15ی مانگی یەک ڕایگەیاند، ئێران لەژێر گوشاری سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لەسێدارەدانی 800 خۆپیشاندەری ڕاگرتووە، بەڵام هێشتا کردەی سەربازیی ئەمەریکا وەک بژاردەیەک ماوەتەوە.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆک ئەمڕۆ دەزانێت 800 لەسێدارەدان کە بڕیار بوو دوێنێ ئەنجام بدرێن، ڕاگیراون."

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی دا بە هۆشداری سەرۆک ترامپ لە "دەرئەنجامە قورسەکان" لە ئەگەری بەردەوامی کوشتنی خۆپیشاندەران و وتیشی، "هەموو بژاردەکان بۆ سەرۆک لەسەر مێز ماونەتەوە،"

سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند ئاگادار کراوەتەوە لە ڕاگرتنی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەئێران و پێی وتراوە کوشتارەکان ڕاگیراون و هەروەها پێی وایە لە ئێستادا هیچ پلانێک لە ئێراندا نییە بۆ ئەنجامدانی لەسێدارەدانی بەرفەراوان.

XS
SM
MD
LG