Accessibility links

سەرچاوە: هێزەکانی نوجەبا چوونەتە ناو ئێرانەوە


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێزەکانی نوجەبا چوونەتە ناو ئێرانەوە

ئەو سەرچاوەیەی کە ناوەکەی لای دەنگی ئەمەریکا پارێزراوە گوتی ئێوارەی سێشەممە نزیکەی 40 ئۆتۆمبێلی هێزەکانی نوجەبا، لە مەرزی مونزرییەوە چوونەتە نێو ئێرانەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی ئێران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

بزووتنەوەی نوجەبا گرووپێکی چەکداری شیعەی عێراقی سەر بە ئێرانە و بەشێکە لە حەشدی شەعبی و لە لیسستی تیرۆری ئەمەریکادایە.

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ئێران پێی لە سێهەمین حەفتەی ناوە و بە پێی ڕاپۆرتەکان بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی بێ چەک لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەزاران کەس کوژراون.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕیوە و دەڵێت سەرکوتکاران باجێکی قورس دەدەن، داواشی لە ئێرانییەکان کرد ناوی ئەو بکوژ و سەرکوتکارانە هەڵبگرن.


XS
SM
MD
LG