Accessibility links

ئەمەریکا بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێران: دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی مەجازی (ڤێرچوەڵ)ی ئەمەریکا بۆ ئێران هۆشدارییەکی بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێران بڵاوکردەوە لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەوام لە پەرەسەندندان. باڵیۆزخانەکە دەڵێت ڕەنگە دۆخەکە توندوتیژ بێت و ڕاپۆرتەکانی دەستگیرکردن و برینداربوونیش بڵاودەکرێنەوە.

بەپێی ئەو هۆشدارییە حکومەتی ئێران ڕێوشوێنە ئاسایشییەکانی توند کردووە. ڕێگاوبانەکان داخراون، گواستنەوەی گشتی پەکخراوە و دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و خزمەتگوزاری تەلەفۆنیش لە سەرانسەری ئێران سنووردار کراوە.

باڵیۆزخانەکە دەڵێت دۆخەکە کاریکردووەتە سەر گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران و لە ئێرانەوە بۆ دەرەوە. چەندین هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە یان سنوورداریان کردووە و هەندێکیشیان خزمەتگوزارییان ڕاگرتووە هەتا لانی کەم 16ی مانگی یەک.

دەشڵێت " هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەبێت چاوەڕوانی بەردەوامی پچڕانی ئینتەرنێت بکەن، پلانی ئامرازە بەدیلەکانی پەیوەندیکردن دابنێن و ئەگەر ڕێگایەکی پارێزاو هەبێت، بیر لەوە بکەنەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە بڕۆن بۆ ئەرمینیا یان تورکیا."

باڵیۆزخانەکە چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ئێران خستووەتە ڕوو کە بریتین لەمانە:

• ئێستا ئێران بەجێبهێڵن. پلانێکتان هەبێت بۆ دەرچوون لە ئێران کە پشت بە یارمەتی حکومەتی ئەمەریکا نەبەستێت.

• ئەگەر ناتوانن دەربچیت، شوێنێکی پارێزراو لەناو شوێنی نیشتەجێبوونەکەتان یان بینایەکی سەلامەتی تردا بدۆزنەوە. خۆراک، ئاو، دەرمان و پێدویستییە گرنگەکانی تر دابین بکەن.

• دووربکەونەوە لە خۆپیشاندان و خۆتان دەرمەخەن و ئاگاداری دەوروبەرەکەتان بن.

• چاودێری میدیا ناوخۆییەکان بکەن بۆ زانیارییە گرنگەکان. ئامادەبن بۆ ڕێکخستنی پلانەکانتان.

• دڵنیابن لەوەی مۆبایلەکەتان هەمیشە پڕ بێت لە شەحن و پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتان بپارێزن بۆ ئەوەی لە دۆخی خۆتان ئاگاداریان بکەنەوە.

• ناوت تۆمار بکە لە پرۆگرامی ناونوسینی گەشتیارانی زیرەک (STEP) بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری لەسەر ئاسایش لە ئێران.

هەروەها دەشڵێت، " هاووڵاتی خاوەن دوو ڕەگەزنامە دەەبێت بە پاسپۆرتی ئێرانی لە ئێران دەربچن. حکومەتی ئێران دان بە دوو ڕەگەزنامەدا نانێت وەک هاووڵاتی ئێرانی مامەڵە لەگەڵ دوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکا و ئێرانیدا دەکات. هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێراندا مەترسییەکی بەرچاویان لەسەرە بۆ لێپرسینەوە، دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن. نیشاندانی پاسپۆرتی ئەمەریکایی یان نیشاندانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکرێت هۆکاربێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران کەسێک دەستبەسەر بکەن."

هەروەها دەشڵێت هەرچەندە حکومەتی ئەمەریکا ناتوانێت پارێزراویتان مۆسگەر بکات بۆ دەرچوون بەم ڕێگایانەی خوارەوە بەڵام . دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت کامیان بۆت پارێزراوترن.

لە ڕۆژی دووشەممە 12 ی یەکەوە سنووری وشکانی ئەرمەنستان لە ئاگراک/نۆردوز کراوەیە. ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی لە ئێرانەوە دەچنە ناو ئەرمەنستان پێویستیان بە پاسپۆرتی کارای ئەمەریکایی هەیە و دەتوانن هەتا 180 ڕۆژ بەبێ ڤیزا بمێننەوە. ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتییە پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئیمەیلی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەریڤان بنێرن بەم ناونیشانە ACSYerevan@state.gov:

ناو، ڕۆژ و مانگی و ساڵی لە دایکبوون، زانیاری پاسپۆرت (ژمارە و بەرواری دەرچوون/بەسەرچوون)، دەروازەی سنوور، و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرت.

بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە دەیانەوێت لە سنووری وشکانییەوە لەگەڵ تورکیا دەربچن پێویستیان بەمانەیە:

هاووڵاتیانی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی کە پلانیان هەیە بچنە نێو تورکیاوە بە پاسەپۆرتی ئێران یان تورکیا پێویستیان بە ڕەزامەندی پێشوەختە نییە. ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە پلانیان هەیە بە بەکارهێنانی پاسپۆرتی ئەمەریکایی خۆیان بچنە ناو تورکیاوە و ئەوانەی بەڵگەنامەی گەشتیاری کارایان نییە، پێویستە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بنێرن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە یەکەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بە ئەم ئیمەیڵە: Ankara-ACS@state.gov:

ناو، ڕۆژ و مانگی و ساڵی لە دایکبوون، زانیاری پاسپۆرت (ژمارە و بەرواری دەرچوون/بەسەرچوون)، دەروازەی سنوور، و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرت.


لە ڕۆژی دووشەممەوە 12ی مانگی یەک سنوورە وشکانییەکانی تورکمانستان کراوەن، بەڵام هاووڵاتیانی ئەمەریکا پێش ئەوەی بچنە سنوورەکە پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە لەلایەن حکومەتی تورکمانستانەوە. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عشق ئاباد دەبێت ئاسانکاری بۆ ئەم پەسەندکردنە بکات. ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە پلانیان هەیە داوای چوونە ناو تورکمانستان بکەن، پێویستە ئەمانەی خوارەوە بنێرن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا عشق ئاباد یەکەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بەم ئیمەیڵە AshgabatUScitizen@state.gov:

ناو، ڕۆژ و مانگی و ساڵی لە دایکبوون، زانیاری پاسپۆرت (ژمارە و بەرواری دەرچوون/بەسەرچوون)، دەروازەی سنوور، و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرت.

ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پێویستییەکی بە پەلەیان هەیە لە ڕێگەی ئازەربایجانەوە لە ئێران دەربچن، پێویستە ئاگاداربن کە چوونە ناو ئازەربایجان لە ئێرانەوە بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکايی سنووردار کراوە لە کاتی بەرزبوونەوەی گرژییەکاندا، وەک ململانێکەی مانگی شەشی 2025ی نێوان ئێران و ئیسرائیل. هاووڵاتیانی ئەمەریکایی پێویستە ڕێگای بەدیل بۆ ڕۆشتن لە ئێران لەبەرچاو بگرن. هاووڵاتیانی ئەمەریکایی نابێت گەشت بکەن بۆ ئەفغانستان، عێراق، یان ناوچەی سنووری پاکستان و ئێران.

باڵیۆزخانەکە لە هۆشدارییەکەیدا دەشڵێت حکومەتی ئەمەریکا پەیوەندی دیپلۆماسی و کونسوڵگەری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییە. حکومەتی سویسرا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە تاران کارەکانی ئەمەریکا لە ئێراندا بەڕێوەدەبات.

زانیارییەکانی باڵیۆزخانەی سویسرا:

باڵیۆزخانەی سویسرا – بەشی بەرژەوەندییەکانی دەرەوە لە تاران:

ژمارە تەلەفۆنەکاکان:

98-21-22-54-21-78

98-21-22-56-52-73

98-21-22-77-24-63



XS
SM
MD
LG