Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە ئاستی توندوتیژی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەردەبڕێت

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران، داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کرد دان بە خۆیاندا بگرن و بە زووترین کاتیش پەیوەندییەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بگەڕێننەوە.

بە وتەی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەموو هاووڵاتیانی ئێران بتوانن بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بێ ترس ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن و داوای کردووە مافە بنەڕەتییەکانیان لەوانەش ئازادیی ڕادەربڕین، مافی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی ڕێزیان لێ بگیرێت.


بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە خۆیان لە بەکارهێنانی هێزی ناپێویست یان ناڕێژەیی بەدوور بگرن و ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ئازادانە، لەوانەش گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان.

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە لە ئێوارەی 8ی مانگی یەکەوە تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل لە ئێراندا پچڕاوە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نائارامییەکان دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی هاووڵاتیان بە توندی سنووردار کراوە.
لەم ناڕەزایەتیانەدا زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون.


XS
SM
MD
LG