Accessibility links

ئەمەریکا پێشوازی لە ئاگربەستەکەی حەلەب دەکات


تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا تۆم باراک ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ئەمەریکا "پێشوازییەکی گەرم لەو ئاگربەستە کاتییە دەکات کە دوێنێ شەو لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسودی حەلەب پێکهات و سوپاسی هەموو لایەنەکان دەکات، حکومەتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و سەرکردەکانی کۆمەڵگا بۆ ئەو خۆڕاگرتن و نیازپاکییەی کە ئەم ئاگربەستەی بەدوای خۆیدا هێنا."

باراک لە پلاتفۆرمی ئێکسیدا دەشڵێت " بە هاوکاری بەردەوام و کەرەمی ئەو تاکە خودایەی کە هەموو کۆمەڵگەکانمان دەیپەرستن، هیوادارین کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاشتییەکی بەردەوامتر و گفتوگۆیەکی قووڵتر لەگەڵ خۆیدا بهێنێت."

باراک دەشڵێت "لەکاتی گێژاودا زۆرجار تروسکاییەکی نوێ سەرهەڵدەدات. ئەم ئاگربەستە دەستپێکردنی کارێکی گرنگە بۆ ڕێنماییکردنی ڕێگا جۆراوجۆرەکانی سوریا، پێکهاتەکانی و وڵاتانی دراوسێی بۆ ڕێگایەکی هاوبەش و ناوازە بۆ ئاسایش و گشتگیری و ئاشتی بەردەوام. ئاستەنگ دروست دەبێت، بەڵام ڕێگا هاوبەشەکەمان هاوکاری دەخاتە پێش ململانێ."

نێردەی ئەمەریکا جەختی لەوەش کردەوە کە ماندوو نەناسانە کاردەکەن بۆ "درێژکردنەوەی ئەم ئاگربەستە و ڕۆحی لێکتێگەیشتن بەدەر لەو کاتە دیاریکراوی کاتژمێر9ی بەیانی."

XS
SM
MD
LG