Accessibility links

دوایین لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان لە ئێران

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە کاردانەوەی توندی دەسەڵاتدارانی ئێران لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دەڵێت سەرۆک ترامپ بە ڕوونی وتویەتی،"ئەگەر دەستبکەن بە کوشتنی خەڵکی وەک چۆن لە ڕابردوودا کردوویانە، ئەوا ڕووبەڕووی گورزێکی زۆر توندی ئەمەریکا دەبنەوە."

دەشڵێت خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان گوزارشت لە توڕەیی خەڵکی ئێران دەکەن لە بەرامبەر شکستهێنانی حکومەتەکەیان و هێنانەوەی بیانو بۆ شکستهێنانیان لە دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆیان.

وتیشی بۆ دەیان ساڵە ڕژێمی ئێران ئابوری و کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوی و کارەباییەکانی وڵاتەکەی پشتگوێ خستووە بۆ بە هەدەردانی ملیاران دۆلار لە سەروەت و سامانی ئێران بۆ وەکیلە تێرۆرستەکانی و توێژینەوەکانی چەکی ناوەکی، بەڵام خەڵکی ئێرانی سەرکوت دەکرد.

هەروەها ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە سپۆنسەریکردنی تێرۆر لە سەرانسەری جیهان و سەرکوتکردنی خەڵکی ئێران کە چاویان لە ژیانێکی باشترە و شایەنی ئەوەن.

لەوەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دەستیانپێکردووەتەوە بەهۆی خراپی باری ئابورییان و بەرزبوونەوەی بەهای کاڵاکان لە بازاڕەکانیان، دەسەڵاتدارانی ئێران بە توندوتێژی ڕووبەڕووی خەڵکەکە بوونەتەوە لە کاتێکیدا بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە ناڕەزایەتییەکانیان دەردەبڕن.

XS
SM
MD
LG