چوار مانگە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراون و هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە، ئەمەش وەهای کردووە پەرلەمان دەستبەکار نەبێتەوە کە بۆخۆی پێشتر کارەکانی بە تەواوی ڕاگیران لە پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە 2023 بە ناشەرعیەتی درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
دەپرسین:
ئاکامە خراپەکان چین ئەگەر پەرلەمان زوو دەستبەکارنەبێتەوە؟
ڕۆڵ و پێگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە ناکەوێتەوە ژێر پرسیارەوە؟
ئایا گرفتی یاسایی هەیە لە بەردەم دەستبەکاربوونی پەرلەمان تەنانەت ئەگەر پێکهێنانی حکومەت دوابکەوێت؟
لە بابەتی ڕۆژ تاوتوێی پرسی، ئاکامە خراپەکانی دەستبەکارنەبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان چین؟ دەکەین بەمیوانداری بەرێزان:
سەربەست ئامێدی، سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ، هەروەها سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
بابان جەعفەر، چاو‌دێر و شارەزای بواری هەڵبژاردن
جەبار عەزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی سەرکەوتن بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان.
سه‌ربه‌ست ئامێدی:
له دوای ده ڕۆژ له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بكرێت كه كرا ئه‌ویش دوو ئه‌ركی هه‌یه، یه‌كه‌م سوێندخواردنی ئه‌ندامان، دووه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت دواتر ده‌بێت له ماوه‌ی مانگێک كاندیدكردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستپێبكات ئه‌و ماوه‌یه سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه ده‌كرێته‌وه پاشان دوو ڕۆژ دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و ناوانه ڕابگه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ش دوو ڕۆژ ماوه‌ی هه‌یه كه تانه‌ی لێبدات، دوو ڕۆژیش ماوه‌ی دادگای ته‌میزه بڕیاری لێبدات كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ناوی به‌ربژێری سه‌رۆكی حكومه‌ت بنێرێته په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدات له دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ردرا سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌كلیف ده‌كات و یه‌ک مانگی هه‌یه حكومه‌ته‌كه پێکبهێنێت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و مانگه نه‌یكرد سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه بۆ مانگێكی دیكه دیسان ته‌كلیف بكات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی هه‌تا سێ جار ئه‌م داوایه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و دوای سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌یه‌ک دابنێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌م ئه‌ركانه هیچیان نه‌كرا ته‌نها دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كراوه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌تا ئێستا دانه‌نراوه كه نزیكه‌ی چوار مانگه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌بۆچوونی من ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
پێشێلكاری یاسا كراوه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌پۆچوونی من سوێندخواردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه كه مووچه‌كانیان بۆ ببه‌سترێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕاستگۆن با به‌گشتی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن هه‌تا په‌رله‌مانه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ده‌توانن مان بگرن و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه و له شه‌قام قسه بكه‌ن .
به‌ڕاستی هیچ ڕه‌چاوی ئه‌وه ناكه‌ن كه خه‌ڵک ده‌نگی پێداون دۆخه‌كه وایلێهاتووه خه‌ڵک بڕوای به هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی نه‌مێنێت.
به‌بۆچوونی خۆم بابه‌ته‌كه گه‌وره‌تره له بابه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به پشكی حزبی به‌تایبه‌تی له‌نێوان دوو حزبی سه‌ره‌كی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ئه‌مه‌ش ئاكامی ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان ئه‌و نرخه مه‌عنه‌وییه‌ی پێنه‌دراوه چونكه ده‌بینین له هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌سانی یه‌كه‌م و دووه‌م خۆیان كاندید ناكه‌ن بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام زۆر پێیان خۆشه كه ده‌بنه وه‌زیر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران واته دیاره له هه‌رێمی كوردستان ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات شكاوه به‌لای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ک په‌رله‌مان.
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو باشه وه‌ک ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ک و زه‌نگێكه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من گرنگی نادرێت به‌و به‌یاننامه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر داموده‌زگایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و و یاسایی نه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی حزبی بێت ئه‌وكات ڕێز له داموده‌زگاكان ناگیرێت و داموده‌زگاكانیش ناتوانن هه‌ڵستن به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان بۆیه ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مان با هه‌وڵێک بدات بۆ داڕشتنی ده‌ستورێكی باش و پته‌و كه ئه‌و ماوه یاساییانه له‌و ده‌ستوره‌دا ده‌ستنیشان بكرێت ته‌نانه‌ت ده‌سنیشانكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنیش له ده‌ستووردا بێت.
ڕاسته ئه‌وان ڕێزی یاسا ناگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێزی ده‌ستوری خۆیان نه‌گرت ئه‌وا خه‌ڵكانێک ده‌توانن ته‌نانه‌ت پارێزه‌رێک یان سه‌رۆک ڕێكخراوێک یان ده‌توانێت بچێت تانه بدات له دادگای فیدڕاڵی كه پێشێلی ده‌ستور كراوه، به‌ڕای من ئێستاش ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێک له ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌هاویشتووه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێستا ڕێزی ئه‌و واده‌یان نه‌گرتووه و داوای دانیشتنیان نه‌كردووه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت به‌بۆچوونی من هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ده‌توانێت بچێت بۆ دادگای فیدڕاڵی تانه بدات له‌وه‌ی كه پێشێلكاری كراوه و وه‌رزێكی یاسادانان له‌كیس چووه ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی بابه‌تی یاسایی و جێبه‌جێی نه‌كات پێشێلی یاسای كردووه.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كارا ده‌توانێت زۆر ئیش بكات ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م خوله‌دا بكرێت هه‌موواركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه زۆر شت هه‌ن ده‌توانرێت له‌و ده‌ستووره جێگیر بكرێن به‌بۆچوونی من ئه‌م په‌رله‌مانه جووڵه‌ی زۆری تێدا ده‌بێت، چونكه ئۆپۆزیسیۆن ژماره‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و ده‌توانن له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ئیشی زۆر باش بكه‌ن و ڕێگربن له زۆر له‌و بڕیارانه‌ی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی 2/3 ی ده‌نگدانیان ده‌وێت ئه‌وكاته به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن ئه‌و یاسایانه تێپه‌ڕێنن .
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ده‌توانن كارا بن یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت له‌سه‌ر یاساكان و له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک پته‌وتر بكه‌ن.
پەر‌له‌مان نابێت ده‌زگایه‌كی داخراو بێت ته‌نها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مان ئیش بۆ حزبه‌كانی خۆیان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هەرێم بوومایه وازم نه‌ده‌هێنا هه‌ر له‌دوای دوو ڕۆژ داوام ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاتنایه بۆخۆم داوام له دادگای فیدڕاڵی ده‌كرد ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بكرێت .
بابان جه‌عفه‌ر:
ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له بێ په‌رله‌مانیدا ده‌گوزه‌رێت بریتیه له به‌ش نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات، من پێموایه له دوای 2014 وه له هه‌رێمی كوردستان له دوای خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات واته له به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هاتنی داعش هه‌روه‌ها گرنگترین ڕوودا بۆ ژیانی سیاسی ئێمه بۆ داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ترۆپكی كۆتایی پێهێنان بوو به داموده‌زگاكان كه‌واته په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایه‌ک وه‌كو دیكۆر وه‌كو دابه‌شكردنی هه‌یكه‌ل به‌شێک ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه به‌ڵام به هێز و له ڕاستیدا هیچیانی پێ نییه واته ناتوانێت هێزی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكات، هێزی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی نییه كه ده‌ریكردوون له ماوه‌ی پێنج خولی ڕابردوودا بۆنموونه توانای ده‌ركردنی حكومه‌ت یان وه‌زیری له‌لا نییه ورده ورده له دوای خولی سێهه‌مه‌وه جۆریه‌تی ئه‌ندامه‌كانی خۆیشی گۆڕا به جۆرێكی تر.
ئێستا ئێمه له بۆشایی به‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتداین له هه‌رێمی كوردستان ئێستا یه‌كێک له پایه گرنگه‌كان فه‌شه‌لی هێناوه و به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناستێت، به بۆچوونی من ئێمه ناتوانین ژیانی سیاسی له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بگۆڕین، ئه‌وه‌ی كه په‌له‌مان كۆنابێته‌وه ده‌رئه‌نجامه.
هیچ جووڵه‌یه‌ک بێ كاریگه‌ری نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌د له سه‌د ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكێت دیدگای ئه‌وان پیشان ده‌دات كه پێگه‌یان هه‌یه و پلانیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن بۆ ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسیان كردووه ، ئه‌وان ناتوانن ڕووداو دروست بكه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵی لاوازی ته‌نها هێزه‌كه نه‌بێت، به‌ڵكو كه‌موكورتی ژیاریی ئێمه بێت له هه‌رێمی كوردستان.
كاتێک داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێزێكه‌وه بوو كه‌واته دانانی یاسادان و چاودێریش به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌لای هێزێک و له‌لای زۆنێكه ئێمه پێویسته به دیدگا سیاسی و میكانیزم و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كانماندا بچینه‌وه، ئێمه چارمان نییه بۆیه ده‌چین بۆ هه‌ڵبژادن هیچ خولێكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا نه‌كراوه و حكومه‌ت به ئاسایی له‌دایک نه‌بووه.
په‌رله‌مان به ته‌واوه‌تی ده‌زگایه‌كی سیاسی و یاساییه و ئه‌وانه‌ی جووڵه‌ی تێدا ده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه‌ن كه كورسیان هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی سیاسی له‌لای ئێمه كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتنی ئێمه‌وه هه‌یه.
زۆر كارت هه‌بوون كه له‌كاتی سوێندخواردنه‌وه له په‌رله‌مان ده‌ستی پێبكه‌ن وه‌كو هێزێكی تاقه‌ت درێژ ئێمه پێویستمان به خه‌ڵكی خاوه‌ن بڕیاره كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ده‌نگی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌گه‌ڵدایه بتوانێت جووڵه‌یه‌ک بكات هه‌ركه‌س به قه‌باره‌ی خۆی بتوانێت ڕووداو دروست بكات.
پارتی و یه‌كێتی له ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر نزیكن له‌وه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنن و په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه هێشتا ئه‌و هێزه‌ی كه گۆڕانكاری پێده‌كرێت و له‌لای دوو پارتی سیاسیه.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان پێویست بوو جه‌مسه‌ر به‌ندییه‌ک دروست بكه‌ین له‌نێوان دوو هێزدا كه ئایدیان جیاوازه وه‌كو ئه‌زموونێكی گه‌شه‌كردووی دنیا هه‌ر چوار ساڵ یان هه‌شت ساڵ جارێک بتوانن په‌راوه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن.
من پێموایه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له خولی پێنج خراپتر نابێت و كۆمه‌ڵێک ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت بێگومان باشتر ده‌بێت له خولی پێنج.
جه‌بار عه‌زیز:
ئه‌مجاره هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن كه خاوه‌نی پانزه كورسیه و به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار له لیستی ئه‌واندا بووه، ده‌بینین له دوای دانیشتنی یه‌كه‌م بۆ كاتێكی نادیار درێژكرایه‌وه چونكه به‌پێی یاسای ژماره (1) ی هه‌موواركراوی ساڵی 1992 ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه نه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر بێت و په‌رله‌مانیش گرفتی یاسایی بۆ دروست نه‌بێت له‌و ماوه یاساییه‌ی كه بۆی دانراوه، به‌داخه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان له بێ ئه‌رزشكردنی ئۆپۆزیسیۆن و وێنا پیشاندانی بێده‌سه‌ڵاتی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانه.
ده‌بووایه په‌رله‌مانتاره‌كان كه ژماره‌یان 38 په‌رله‌مانتاری بێجگه له پارتی و یه‌كێتی و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌فه‌رمی هه‌ڵده‌بژێردرا له‌ناو په‌رله‌ماندا مانیان بگرتایه چونكه ئه‌مه جۆرێكه له فشاری مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی كارانه‌بوونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنه له هه‌رێمی كوردستان.
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ده‌بووایه خه‌می ستراتیژی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بووایه، به‌ڕای من پارتی و یه‌كێتی به به‌رنامه ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و په‌یامه بده‌ن به هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت متمانه بده‌ن به هێزی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش جۆرێک له نا‌ئومێد كردن و بێ متمانه‌یی كردنی هاووڵاتیانه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردن به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان وای لێدێت متمانه نامێنێت به دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دواجار ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند ده‌بێت لێی پارتی و یه‌كێتین وه‌كو حزبی سیاسی هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌جێندا و ستراتیجه‌ش سوودمه‌ند ده‌بێت كه پارتی و یه‌كێتی له پشتیه‌وه به‌كارده‌هێنن .
له‌ڕاستیدا هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به خۆڕێكخستنه‌وه و چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی قوڵ هه‌یه هه‌م له ڕووی مێژووی و هه‌م له ڕووی سایكۆلۆجی و هه‌م له ڕووی مۆڕاڵی سیاسیه‌وه كه چۆن مامه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا.
ده‌بووایه نه‌وه‌ی نوێ ڕۆڵی ببینایه و داوای گفتوگۆی له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و هێزی شه‌قام و ده‌سته ناڕازییه‌كان بكردایه بۆئه‌وه‌ی ڕووداوی سیاسی دروست بكه‌ن و شه‌قام متمانه‌ی بۆ هێزی ئۆپۆزیسیۆن دروست ده‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ناتوانن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پارتی و یه‌كێتی حكومه‌ت دروست بكه‌ن.
یه‌كێک له‌و هه‌ڵانه‌ی كه هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كردیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕایانگه‌یاند كه ناچنه ناو حكومه‌ته‌وه سه‌د له سه‌د له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌كێتی بوو ئێستا بوون به قسه‌ی خۆیانه‌و ئه‌و به‌یاننامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناو ده‌نێم (اچعف الایمان) به‌مه خۆیان ده‌په‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌یه‌ک جه‌مسه‌ردا كۆبببنه‌وه ئه‌وكاته ژماره‌ن یه‌ک كورسیان له كورسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه‌متر ده‌بێت.
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی موزایه‌ده‌ی سیاسین به‌سه‌ر یه‌كتریه‌وه ئه‌وه‌نده خه‌می میلله‌تیان نییه كه‌واته بێباكی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌وە سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نین و خه‌ریكی ململانێن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ناتوانن ببن به‌هێزێكی جێگره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه.
من پێموایه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان دوو وه‌رزی یاسادانان له‌ده‌ست ده‌دات وه‌رزی به‌هاره و هاوینه‌ش له‌ده‌ست ده‌دات، ململانێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پۆسته سیادییه‌كانی عێراق پاكێجێكی تره كه له‌وانه‌یه یه‌كێتی بیه‌وێت به مه‌له‌فێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و پۆستانه‌ی تر ئومێده‌وارم چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكرێت به دووری نازانم تێڕوانینی وڵاتانی زلهێز بگۆڕدرێت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئومێده‌وارم به حوكمی پێگه جیۆگرافی و پۆله‌تیكی و وزه‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی كاره‌كته‌ره‌كان له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن و پێكهێنانی حكومه‌ت له زووترین كاتدا پێكبهێنرێت.