عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، لە پەیامەکەی ڕۆژی 27ی مانگی دوودا جەختی لەسەر دیموکراسی لە تورکیا کردەوە و داوای لە پەکەکە کرد چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێنەوە. پەکەکەش لای خۆیەوە وەڵامێکی ئەرێنی بۆ داواکەی ئۆجەلان هەبوو و وەک سەرەتایەک ئاگربەستی ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوە دەربڕی بەو مەرجەی کۆنگرەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو نە لە پەیامەکەی ئۆجەلان و نە لە ڕاگەیاندنەکەی پەکەکە هیچ داخوازییەکی ڕوون و ئاشکرایان تێدا نەبوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا.
دەپرسین:
هۆکار چییە ئۆجەلان و پەکەکە ئاماژەیان بۆ داخوازییەکانیان نەکرد؟
لەم قۆناغەدا داخوازییەکانی پەکەکە چین بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا؟
ئەگەر حکومەتی تورکیا بەو مەرجەی پەکەکە ڕازی نەبێت، هەتا چەند مەترسی هەیە ئەم هەواڵانەی بۆ ئاشتی دەدرێن شکست بهێنن؟
لە بابەتی ڕۆژی بەشی کوردی تاوتوێی پرسی لە پاش پەیامەکەی ئۆجەلان و ڕاگەیاندنەکەی پەکەکە، قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چی و چۆن دەبێت؟دەکەین، بەمیوانداری بەڕێزان:
١-مامۆستا محەمەد ڕەئوف چاودێری سیاسی
٢- پرۆفیسۆر دکتۆر عوسمان عەلی، سەرۆکی سەنتەری تاسک بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لەهەولێر، پسپۆڕی پەیوەندییەکانی دەرەوە
٣- مو‌سا خالید، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە جۆلەمێرگ،چاودێری سیاسی.
مامۆستا موحه‌مه‌د ڕەئوف:
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زینداندا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردی فه‌لسه‌فی و سیاسی كردووه بۆ هه‌موو قۆناغەكانی پێشتر و ئێستا و ئاینده‌ش بۆیه قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌تی هاتۆته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی توركیا بۆ هه‌موو گه‌لان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری دیموكراسی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان مافی خۆی و په‌كه‌كه و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ته‌واوی گه‌لانی توركیا له چاره‌سه‌ركردنی دیموكراسیدا ده‌بینێته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌شت خاڵی سه‌ره‌كیه ئاماژه‌ی به‌و شتانه كردووه خه‌ڵک چاوه‌ڕێی لێده‌كات كه له پێشه‌كیه‌كه‌دا ده‌ڵێن بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی، واته ئاشتی هه‌م بۆ توركیا و كورده داخوازیه‌كه‌ش باس له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیه بۆ هه‌موو گه‌لانی توركیا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ند نه‌بێت به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه و وه‌ڵامی په‌كه‌كه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه چه‌ک دابنێت خۆی ڕێك بخاته‌وه له ڕووی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه له‌ناو توركیا ناكرێت ناو بنرێت ئاشبه‌تاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ بابه‌تێک وه‌ک ئه‌م به‌یاننامه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گرنگی پێنه‌دراوه هیچ لایه‌نێک نه‌بووه پشتگیری نه‌كردبێت و ئه‌م بابه‌ته له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكی توركیا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه كه هه‌م عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌م په‌كه‌كه خوازیاری دیموكراسی و ئاشتین كه‌واته له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ڕووی ناوچه‌ییه‌وه په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جێگه‌ی خۆی كرده‌وه و دۆزی كوردی برده پێشه‌وه.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌مێكه داوای ده‌ستپێخه‌ری دیموكراسی ده‌كات كه دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێی دیموكراسیه، ئه‌و گه‌یشت به ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) كه نوێنه‌ری ناسیۆنالیسته‌كانه داوا ده‌كات (ئه‌ردۆغان) هاوكار و پشتگیره ئه‌مه‌ش بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی مێژووییه.
توركیا به‌هۆی پرسی كورد و نادیموكراسیه‌وه ناهێڵدرێت بچێته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ند نه‌بێت به‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوای ده‌كه‌ن ئه‌وكات عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ش براوه‌ن.
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به ڕێگه‌ی چه‌ک نه‌گاته ئه‌نجام ئه‌وا به ڕێگه‌ی دیموكراسی ده‌توانن گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی دروست بكه‌ن و ببنه گه‌وره‌ترین هێزی په‌رله‌مانی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا.
په‌كه‌كه وه‌ڵامیان بۆ ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی هه‌شت خاڵی سه‌ره‌كیه، دیدگای په‌كه‌كه زۆر ڕوونه ده‌ڵێن هه‌موو هێزه‌كان ده‌بنه‌وه به‌هێزی سیاسی نه‌ک دانیشتن و چاوه‌ڕوانیكردن، وه هه‌تا هێرش نه‌كرێته سه‌ریان ئه‌وان هیچ هێرشێک ناكه‌ن ئه‌م گوتاره‌ش بۆ هه‌موو جیهان گوتارێكی سه‌ركه‌وتووه، به‌ڕاستی بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ش پێویسته ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكرێت چونكه خۆی سه‌رۆكه و بیرۆكه‌ی دامه‌زاندنی حزبه‌كه‌ش هی خۆیه‌تی.
توركیا له ئێستادا بارگرانیه‌كی گه‌وره‌ی ئابوری هه‌یه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی په‌كه‌كه دروستبووه به‌قسه‌ی خۆیان سێ تریلیۆن دۆلاریان خه‌رج كردووه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نییه پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌بێت هیچ شتێک قه‌ره‌بووی ناكاته‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی سوریا نه‌ما و ئێران به‌ره‌و په‌راوێز بوون ده‌ڕوات و كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕووی توركیادا ده‌ستیپێكردووه توركیا تموح- ئاواتی ئه‌وه‌یه ببێت به هێزی یه‌كه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌شی بۆ نایه‌ته‌دی هه‌تا به ته‌واوەتی ئاشتی له‌گه‌ڵ كوردا نه‌كات.
كورد له ئاینده‌دا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێک بكات په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته پێكدێنێت چونكه كورد له‌نێوان 25% بۆ 35% ی هه‌موو توركیا پێكدێنێت
ئێستا زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كرێت له ئیمرالی ڤێلا و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دروستده‌كرێت، وه‌كو پێشنیاره‌كه‌ی باخچه‌لی ئه‌گه‌ر بێته‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ئیتر پارێزبه‌ندیه‌كه 100% ده‌بێت چونكه له ناوه‌ندی یاسادانانی ئه‌و وڵاته‌دایه له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌توون ده‌ستوری توركیا ده‌گۆڕدرێت یان ده‌ستوره‌كه ده‌نوسرێت بۆ هه‌موو گه‌لانی توركیا یان ده‌نوسرێت بۆ كورد و تورک و پێكهاته‌ی تر، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستوریش ده‌ستكاری كرا مانای وایه هه‌موو مافه‌كان جێگیر ده‌بن و بابه‌تی دیموكراسی ده‌كرێت به بناغه.
توركیا لانیكه‌م بوژاندنه‌وه‌یه‌كی ئابووری پێویسته و به‌م ئاشتیه ئابورییه‌كه‌ی ده‌چێته پێش هه‌روه‌ها هه‌نگاوێک ده‌نێت به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه سی ساڵه خه‌ریكه وه‌ریناگرن، توركیا گه‌وره‌ترین پێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌وێته ده‌ست هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانیه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی دروست بكات هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌دات له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و سعودیه‌ش میحورێكی نوێی تر دروست بكات.
ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوری توركیا چه‌ند له قازانجی كورده ئه‌وه‌نده‌ش له قازانجی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ناو توركیایه، ئه‌گه‌ر توركیا ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاشتیه سه‌رنه‌گرێت و كێشه‌ی تیایه دروست بكرێت ئه‌وكات گه‌وره‌ترین زیان به‌ر توركیای ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی توركیا ده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاشتیه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا سه‌ربگرێت ئیتر توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كوردی ڕۆژئاوا نامێنێت چونكه پاساوی توركیا به‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات له كاروباری سوریا ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوخۆی توركیا له مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بێته‌وه و سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه و كوردی توركیا بكات ئه‌وكاته سنوره‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نامێنێت لایه‌كی تره‌وه توركیا گه‌یشته قه‌ناعات هه‌تا ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژئاوا بن توركیا له‌وه زیاتر كه كردوویه‌تی بیكات.
پرۆسه‌ی چه‌كدانان و ئاشبوونه‌وه كۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی هه‌یه و پێویستی به كات هه‌یه هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه پێویست بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی تر له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه كۆتاییه‌كه‌ی به ئاشتیه‌كی ته‌واوه‌تی بێت چونكه به‌گشتی بارودۆخه‌كه هه‌م بۆ توركیا ناسكه هه‌م بۆ كوردیش ناسكه .
دكتۆر عوسمان عه‌لی:
به‌ڕای من په‌كه‌كه خۆی نوێ ده‌كاته‌وه له‌شێوه‌ی خه‌باته‌كه‌ی، وه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكه بۆ خودی په‌كه‌كه و بۆ توركیا و بۆ پرسی كورد.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای باکگڕاوندی ئه‌م به‌یاننامه‌یه بكه‌ین ده‌بینین كه ده‌رئه‌نجامی دانوساتنێكی زۆره كه ساڵێک و سێ مانگه وه‌كو له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی توركیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، به‌ڵێن دراوه زۆر شت بدرێت به كورد، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سوود له شكسته‌كه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی وه‌ربگرێت كه له ساڵی 2009 بۆ 2015 كراوه.
به‌بڕوای من ئه‌مجاره شكستی پرۆسه‌ی ئاشتی دووباره نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌ڵێت هیوادارین عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بێته په‌رله‌مان باسی كورد بكات واته ئه‌م پرۆسه باسكراوه و ئه‌مه‌ش گره‌نتیه كه شكست ناهێنێت، وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ئێران و سوریا له ڕابردوودا هۆكاری شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وانه نیین، سێیه‌م، یەکێک لە گرەنتییەکان، بۆ پڕۆسەی ئاشتی ئەمجارە لە تورکیا، ئه‌وه‌یه كه شه‌قامی توركی و حكومه‌تی توركی ئاگادارن پرسی كورد چۆته ئاستێک كه زۆر زه‌حمه‌ته وه‌لابنرێت له‌مه‌ودوا هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ڕابردوو شكستی هێنا ئێستا ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر بچێته ناو هه‌ڵبژاردن شكست ده‌هێنێت بۆیه پێویستی به ده‌نگی كورده.
دانوستانی زۆر كراوه له‌پشت په‌رده داواكاریه‌كانی (ده‌م پارتی و په‌كه‌كه) زۆر ئاشكرایه له‌وانه ئازادبوونی خودی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ، وه زۆر شت باسكراوه له مه‌سه‌له‌ی زیندانانی په‌كه‌كه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل.
ئه‌مجاره ئه‌ردۆغان ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جێبه‌جێ بكات و بكشێته‌وه، په‌كه‌كه ده‌ڵێت ئێمه هیوادارین زه‌مینه خۆش بكرێت پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی به‌رده‌وام بێت، من پێموایه پرۆسه‌كه ئه‌مجاره زۆر ئه‌رێنییه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كدایه.
ئاستەنگی یه‌كه‌م، له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه به‌تایبه‌تی و دیاریكراوه‌یی ئێران و ئیسڕائیل، ئێران ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پرسی په‌كه‌كه له توركیا بمێنێته‌وه وه‌كو خۆی چونكه له 2011 وه په‌كه‌كه و كۆماری ئیسلامی هاوپه‌یمانی ستراتیژیان هه‌یه، وه هه‌میشه ئێران و توركیا ڕكابه‌رن بۆ هه‌ژموون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
من پێموایه ئێران هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م پرۆسه ئاشتیه‌ی تورکیا بدات، ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌ی له توركیادایه ته‌با نییه بۆیه حه‌زده‌كات پرسی كورد بمێنێت هه‌موو كات ئیسڕائیل پرسی كوردی به‌كارهێناوه بۆئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی خۆی.
ئاسته‌نگێكی تر ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه ده‌یانه‌وێت هه‌میشه هه‌ژموونی خۆیان بمێنێت له‌وانه‌یه به‌شێک له په‌كه‌كه ئه‌مه به ڕاده‌ستبوونه‌وه دابنێن به‌تایبه‌تی ئێستا ئێران خه‌تێكی هه‌یه به‌ناوی (پژاک) له‌وانه‌یه یارمه‌تی بدرێت و به‌هێز بكرێت بۆ جێگره‌وه‌ی په‌كه‌كه.
ئاسته‌نگێكی تر ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان توركیا و كورد زۆر فره ڕه‌هه‌ند و ئاڵۆزه و مێژوویه‌كی خوێناوی دوور و درێژی تێدایه هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی، سێهه‌م، بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه، به‌ڕای من ده‌بوو په‌كه‌كه داوای ئه‌وه‌ی بكردایه كه نێوه‌ندگیرێک هه‌بێت وه‌كو گره‌نتیه‌ک بێت هه‌تا خه‌ڵكیش بزانێت كێ خه‌تاباره و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كات له جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی.
به‌ڕای من ده‌بێت شێوازی كاركردنی په‌كه‌كه بگۆڕدرێت و شێوازی چه‌كداری بۆ ئه‌مڕۆ بارگرانییه، وه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجەلان دانده‌نێت به‌و واقیعه، ئێستا (ده‌م پارتی) زۆرێک له‌و شتانه ده‌كات كه له ڕابردوودا په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت بیكات.
هیوادارم به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌زووترین كات ئازاد بكرێت و بواری بده‌نێ ڕۆڵی خۆی ببینێت چونكه پرۆسه‌ی ئاشتی پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژه و ڕه‌هه‌ندی زۆره هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه چه‌ک دابنرێت له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت حكومه‌تی توركیا زۆر به‌جددی بێته پێشه‌وه، ئه‌و پێشوازیه‌ی لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا كرا له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ئه‌وه ده‌بێته فشارێک له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا كه پرۆسه‌ی ئاشتی جێبه‌جێ بكات هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نیش ماندوون له شه‌ڕ .
مو‌سا خالید:
له ساڵی 1993 دا به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و ویستی چه‌ک دابنێن و پرۆسه‌ی ئاشتی پێش بخه‌ن و له‌سه‌ر مێز له‌گه‌ڵ توركیا دابنیشن، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌رفه‌تی وا نه‌هاته كایه‌وه له‌كاته‌وه هه‌تا ئێستا هه‌ندێک هه‌وڵی زۆر دراوه واته به‌ڕێز ئۆجه‌لان حه‌زیكردووه سیاسه‌تی دیموكراتی پێش بخات.
هه‌ندێک له په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باش تێنه‌گه‌یشتوون چونكه ئه‌مه ڕاده‌ست بوونی په‌كه‌كه نییه به‌ڵكو به‌ڕای من خۆ نوێ كردنه‌وه‌یه و ده‌ستپێكێک و تێكۆشینێكی گه‌وره‌ی نوێیه، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كی نوێی ئاشتی ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به ئاشبه‌تاڵ لێكده‌ده‌نه‌وه ئه‌وه له‌پراگماتیكی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هیچ نازانن، ئێمه‌ی خه‌ڵكی باكور ئه‌م بانگه‌وازه وه‌كو ده‌ستپێكێكی نوێ وه‌رده‌گرین به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت.
به‌ڕاستی گومان هه‌یه له توركیا له‌م جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌ی ئاشتیه چونكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌بێت له‌وانه‌یه وه‌كو ڕابردوو حه‌ز بكات تێكی بدات هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش زۆر ئاسان نییه به‌ڵام بێگومان ئه‌و مه‌ترسیه‌ش هه‌یه.
هه‌تا ئێستا هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ساڵی 1993 وتی ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌م هه‌روه‌ها له ساڵی 1999 له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له دادگادا هه‌مان قسه‌ی كرد و له 2014 هه‌مان شتی وت ئێستاش هه‌ر هه‌مان شت ده‌ڵێته‌وه.
به بۆچوونی من ئامانجی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌یه ئیتر توركیا نه‌توانێت په‌لاماری ڕۆژئاوا بدات به‌بیانووی بوونی په‌كه‌كه له‌وێ، هه‌روه‌ها هێرش نه‌كاته سه‌ر باشوریش به‌هه‌مان بیانوو كه‌واته پرۆسه‌ی ئاشتی كه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بانگه‌وازی بۆ ده‌كات به‌گشتی بۆ كورده نه‌ک ته‌نها بۆ كوردانی باكور.
به‌بڕوای من په‌كه‌كه له‌م قۆناغه‌دا چه‌ک دانانێت هه‌تاوه‌كو به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر توركیا ڕازی نه‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد بكات هێرشی ڕۆژئاوا ده‌كات هه‌روه‌ها هێرشی بناری قه‌ندیل هه‌روه‌كو چۆن ئێستاش ده‌یكات له ده ساڵی ڕابردوودا حكومه‌تی ئه‌ردوغان چی له‌ده‌ست هاتبێت كردوویه‌تی، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتووه.