Accessibility links

قەتەر هاوکارییە داراییەکانی بۆ دیمەشق ڕادەگرێت

قەتەر بە هۆی سزاکانی ئەمەریکاوە یارمەتییە داراییەکانی بۆ سوریا ڕاگرتووە و دەڵێت دڵنیا نییە ئەم هاوکارییە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمەریکایە یان نا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە چوار سەرچاوە ڕایگەیاندووە ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکانی قەتەر بۆ سوریا، کاربەدەستانی حکومەتی نوێی دیمەشق ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەکاتەوە.

قەتەر بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ تورکیا کە پاڵپشتی سەرەکی ئەحمەد ئەلشەرعە، بە پشتیوانێکی دارایی بۆ بەشێک لە خەرجییەکانی حکومەتی نوێی سوریا دادەنرا. سەرچاوەیەکی ئەمەریکایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، قەتەر مووچەی کەرتی گشتی سوریا نادات بەڵام ڕۆڵی هەیە لە دابینکردنی وزە بۆ سوریا.

سەرچاوە/رۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG