Accessibility links

جینێک کە وای لە مرۆڤ کردووە قسە بکات و یارمەتیدەر بێت لە پەرەسەندنی قسەکردندا، دەستنیشان دەکرێت


زاناکان جینێکیان دەستنیشان کردووە کە دەڵێن ڕۆڵی هەبووە لە سەرهەڵدانی زمانی قسەکردن و پەرەسەندنی قسەکردن لە مرۆڤدا وەک هۆکارێکی گرنگ بۆ مانەوەمان.

قسەکردن ڕێگەی پێداین زانیارییەکان هاوبەش بکەین و بگوازینەوە و چالاکییەکان هەماهەنگ بکەین، ئەمەش لە ڕاستیدا سوودێکی بە ئێمە بەخشیوە بە بەراورد بە لەناوچووەکانی وەک نیاندەرتاڵ و دێنیسۆڤان.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەگۆڤاری نەیچێر کەمیونیکەیشێنز (Nature Communications ) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە جۆرێک لە پرۆتین کە تەنها لە مرۆڤدا هەیە، یارمەتیدەرمان بووە بۆ پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی نوێ.

ئەم جۆرە پرۆتینە کە ناوی لێنراوە (I197V) تایبەتە بە مرۆڤ، هەروەها شوێنەکەی لە پرۆتینێکی گرێدراوی RNA لە مێشکدایە کە پێی دەوترێت NOVA1 کە پرۆتینێکی گرنگە بۆ گەشەی ئاسایی لە هەموو ئەو ئاژەڵانەدا کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. بەڵام بۆچی مرۆڤ گۆڕانکاری تایبەت بە خۆی هەیە لە جینەکەدا، بۆ دۆزینەوەی ئەم بابەتە، توێژەران I197V یان لەسەر مشکەکان دانا بە بەکارهێنانی CRISPR و ئەوەی توشی سەرسوڕمانی کردن ئەوە بوو کە کە ئاژەڵەکان دەنگی جیاوازییان لێدەهات.

ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە توێژەران بەنزیکەیی دیاری دەکەن کەی ئەم جۆرە سەریهەڵداوە. گەڕان بە قووڵی بۆ ناو جینۆمی ئامۆزاکانی مرۆڤی کۆنمان، نیاندەرتاڵەکانی ئەوروپا و دێنیسۆڤانی ئاسیای ناوەڕاست ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ئەو جۆرەیان تێدا نەبووە، لە زیاتر لە 650,000 جینۆمی مرۆڤی هاوچەرخدا بوونی هەبووە جگە لە شەش کەس. (لەبەر ئەوەی ئەو شەش کەسە دەگمەنانە نەناسراون، نازانین نەبوونی ئەو جۆرە تێیاندا کاری کردووەتە سەر قسەکردنییان یان نا.) ئەمە ئەوە دەردەخات کە گۆڕانی نموونەیی مرۆڤ لە ئەفریقا دەرکەوتووە دوای ئەوەی ئێمە لە کۆتاییدا لە ئامۆزای کۆنمان جیابووینەوە.

دارنێڵ سەبارەت بەوەی کە چی وادەکات جۆری NOVA1 جیاواز بێت لە جینەکانی دیکەی پەیوەست بە زمانەوە وتی " لە تاقیگەکەم زیاتر لە 30 ساڵە توێژینەوە لەسەر NOVA1 دەکەین. ئەمە یەکێکە لە پرۆتینەکانی بەستنەوەی RNA تایبەت بە دەمارەکان کە ئێمە پسپۆڕی تێدا دەکەین. پەیوەندی نێوان ئەم پرۆتینانە و کرداری زانین و نەخۆشی دەخوێنینەوە. دەیان ساڵ لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم بۆمان دەرکەوت کە NOVA1 ئامانجی نەخۆشییەکی دەماری بەرگری خۆییە کە پێی دەوترێت POMA کە دەبێتە هۆی تێکچوونی جوڵە. بەم دواییانە، یەکەم نەخۆشمان باسکرد کە کۆپییەکی NOVA1 لەدەست دابوو کە منداڵێک بوو نەخۆشی زمان و جوڵەی هەبوو. ئەم توێژینەوانە هانمان دەدات بۆ ئەوەی بزانین بۆچی مرۆڤ شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە پرۆتین."

سەبارەت بەوەی چی ڕوویداوە کاتێک ئەم جۆرە پڕۆتینە دراوە بە مشکەکان، دارنێڵ وتی ئێمە بەتەواوی سەرمان سوڕما کاتێک بینیمان کە کاریگەری لەسەر شوێنەکانی بەستنەوەی دەمارەکانی ناوەڕاستی مێشک هەیە کە کۆدی دەنگ دەکەن. ئەوە ئەو کاتە بوو کە نووسەری سەرەکی یۆکۆ تاجیما لە تاقیگەکەم لەگەڵ سیزار ڤارگاس لەگەڵ ئێریک هاوکاری کرد بۆ تاقیکردنەوەی هەڵسوکەوتی مشکەکان. بۆیان دەرکەوت جێگرتنەوەی جینی مشک بە جۆری NOVA1 ی مرۆڤ چۆنێتی قسەکردنی مشکەکانی لەگەڵ یەکتری گۆڕیوە. بەچکە مشکەکان بە شێوەیەکی جیاواز بانگی دایکیان دەکرد، و مشکە نێرەکان هەوڵیان دەدا بە دەنگە گۆڕاوەکان سەرنجی مێینەکان ڕابکێشن.

سەبارەت بە داهاتووی توێژینەوەکە دارنیێڵ وتی " سەنگی ئێمە تێگەیشتنە لە میکانیزمی بۆماوەیی بۆ یارمەتیدانی ئەو مرۆڤانەی نەخۆشییان هەیە، بۆیە ئێمە گرنگی دەدەین بە پێکهاتە و کاری دەمارەکان و ئەو ڕێڕەوانەی کە یارمەتی دەدەن. بۆ نموونە، زۆر باوە ئەگەر تۆ نەخۆشییەکت هەبێت وەک جەڵتەی مێشک لە ناوچەی برۆکا، کە بەرهەمهێنەری زمانە لە توێکڵی پێشەوە، ناتوانیت وشەکانت دەربهێنیت، دەتوانیت بیریان لێبکەیتەوە بەڵام ناتوانیت بە ڕوونی بیانڵێیت. بۆیە ئێمە دەمانەوێت بەدواداچوون بکەین بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕێگاکان لەم پرۆسەیەدا لە بیرکردنەوەوە بۆ قسەکردن، لە ناڕێکی لە گەشەی ئۆتیزمەوە تاوەکو خڵەفان بگۆڕین.

وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا توانای گەشەپێدانی تێگەیشتنێکی باشتر هەیە لەوەی کە ئێمە کێین و چۆن گەشەمان کردووە. من شارەزا نیم لە زیندەوەرزانی پەرەسەندندا، بەڵام ئێریک بە دڵنیاییەوە لە پێگەیەکی باشدایە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باشی هەبێت لەسەر پەرەسەندنی دەنگ.

XS
SM
MD
LG