Accessibility links

بەریتانیا سزا بەسەر بێلاڕووسدا دەسەپێنێت


بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان ڕۆژی دووشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بێلاڕووسیان شەرمەزار کرد و بە "ساختە" ناویان برد، بەریتانیاش سزای بەسەر بەرپرسان و کۆمپانیاکانی بەرگریی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، ئوسترالیا، کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، نیوزلەندا و بەریتانیادا ڕایانگەیاند "ئێمە یەکگرتووین لە شەرمەزارکردنی هەڵبژاردنە ساختەکانی سەرۆکایەتی لە بێلاڕووس و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ کە لەلایەن ڕژێمی بێلاڕوسەوە ئەنجامدراوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سزاکانی ئەم دواییە هەوڵێکی هەمەلایەنەیە بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئەلکساندەر لوکاشینکۆ."

لوکاشینکۆ و کریملن هەریەکەیان ڕەخنەکانی ڕۆژئاوایان لە هەڵبژاردنەکە ڕەتکردەوە.

بەریتانیا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ کەنەدا سزای بەسەر شەش بەرپرسی هەڵبژاردن و ئاسایشی دا سەپاندووە، لەوانە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی بێلاڕووسیا.

هەروەها سزاکان سێ کۆمپانیا دەگرێتەوە کە تەقەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی ڕادار و کۆنترۆڵکردنی چەک بەرهەمدەهێنن.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەیڤد لامی دەڵێت: "جیهان ڕاهاتووە بە بانگەشەی گاڵتەجاڕی لوکاشینکۆ بۆ دیموکراسی لە بێلاڕووس، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا ئەو بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵگەی مەدەنی و دەنگە ناڕازییەکان سەرکوت دەکات بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەهێز بکات."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG