Accessibility links

پوتن داوای لێبوردن لە سەرۆکی ئازەربایجان دەکات


ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكى ڕووسیا، دواجار داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئازه‌ربایجان کرد و گوتی فڕۆکە ئازەربایجانەکە لەکاتێکدا بەرکەوتووە کە بەرگری ئاسمانی ڕووسیا وەڵامی درۆنه‌كانى ئۆکرانیای داوەتەوە.

ڤلادمیر پوتین، ڕۆژی شەممە له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونىدا له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لییڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان، سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، داواى لێبوردنى كرد و پێی ڕاگه‌یاند، هێزى به‌رگرى ئاسمانى به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌یان له‌ فڕۆكه‌ ئازه‌ربایجانییه‌كه‌ كردووه‌.

به‌هۆی تێكشانی فڕۆكه‌ ئازاربایجانیەکە له‌ جۆری ئیمپایه‌ر 190 کە ژمارە J2-8243 ی هەیە 38 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 29 كه‌سی تریش ڕزگاریان بوو.

فڕۆکەکە لە باکووە بەرەو گرۆزنی هەرێمی چیچان ڕۆیشتووە، بەڵام دواتر ڕێڕەوەکەی گۆڕیوە لەو ناوچەیەی ڕووسیادا کە لە چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیاوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیای تێدا چالاککراوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG