Accessibility links

هەسەدە: کاردانەوەکانمان بۆ شەڕەکەی حەلەب بە پێی پێویستیەکان بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەبێت

پاش ئەوەی گرووپی هەیئەت تەحریر ئەلشام (HTS) و هاوپەیمانەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا هێرشیان بۆ سەر شاری حەلەب دەستپێکرد و چەند گەڕەکێکی شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد هێزەکانی سوریای دیموکراتیش نیگەرانی ڕاگەیاند.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هێزەکان سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاندووە ئەرکی سەرەکیان پاراستنی گەل و ناچەکانیانە.

فەرهاد شامی بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە تویتێکدا دەڵێت "پێشهاتەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا هەستیارن و ڕاستەوخۆ گرنگی بۆ ئێمە هەیە. ئێمەش لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکەین هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە ئەولەویەتێکی نیشتمانی و ئەخلاقیمان هەیە، ئەویش پاراستنی گەلەکەمان و ناوچەکانمانە، بۆیە هەڵوێست و کاردانەوەمان بەپێی پێویستی بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەبێت."

حەلەب لە ساڵی 2016 وە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانیدایە، بەڵام لە ناو حەلەبدا دوو گەڕەک بە ناوەکانی شێخ مەقسود و ئەشرفەییە کە کوردنشینن لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکاندان.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا نەگەیشتوونەتە ئەو گەڕەکانە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG